سنورمیدیا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌به‌رهێنانی و شاره‌واوانی سلێمانی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه 150 دۆنم زه‌وی له‌شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانیش ده‌ڵێت”هه‌موو پڕۆژه‌كان به ڕێكاری یاسایی ده‌ڕۆن”.
شه‌وی ڕابردوو په‌یجی دیبلۆمات مه‌گه‌زین، ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه‌كرد كه 150 دۆنم زه‌وی له‌شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
“هیچ كێشه‌یه‌ك له‌و پڕۆژانه‌دا نییه”
له‌و باره‌یه‌وه عه‌زیز سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی به سنورمیدیای ڕاگه‌یاند”هیچ كه‌س ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر زه‌ویدا بگرێت و ئه‌و پڕۆژانه به‌ڕێكاری یاسایی خۆیدا ڕۆشتووه”.
وتیشی” ئێمه وه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌ر زه‌وییه‌ك دیاری بكرێت بۆ پڕۆژه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك كاره‌با شوێنه‌وار و ئه‌وانی دیكه كێشه‌یان نه‌بوو، ئه‌وا پڕۆژه‌كه به ڕێكاری یاسایی خۆیدا به‌رده‌وام ده‌بێت”.
عه‌زیز سه‌عید، سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانه‌ی كه ماڵپه‌ڕی دیبلۆمات مه‌گه‌زین وتوویتی داگیر كراون و كێشه‌یان هه‌یه وتی” وه‌ڵاهی هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، له‌ڕووی یاساییه‌وه یه‌ك كێشه‌م بۆ بدۆزنه‌وه با منیش له‌ڕێكاری یاسایی هاوكارتان بم”.
” له‌به‌رامبه‌ر سه‌وزكردنی فولكه زه‌وی نادرێت به وه‌به‌رهێن”
سه‌رچاوه‌یه‌ك له شاره‌وانی سلێمانی كه پێی باش نه‌بوو له‌به‌ر ناڕاستی هه‌واڵه‌كه‌ی دیبلۆمات مه‌گه‌زین قسه‌بكات و ناوی بڵاو بكرێته‌وه به سنورمیدیای وت” ئه‌و ڕاپۆرته هیچی ڕاست نییه، بۆ نموونه چۆن زه‌وییه‌كی گه‌وره ده‌درێت به سه‌وز كردنی فولكه‌یه‌كی چه‌ند مه‌تری، ئه‌گه‌روابێ هه‌موو كه‌سێك داوای زه‌وی ده‌كات”.
وتیشی” وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان هاوكاری شاره‌وانی ده‌كه‌ن و هه‌ندێك پڕۆژه هه‌یه وه‌ك سه‌وزكردن و ڕێگه‌وبان بۆ خزمه‌تی سلێمانی و له‌سه‌ر داوای شاره‌وانی سلێمانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن”.
له‌باره‌ی پێدانی زه‌وی له به‌رامبه‌ر سه‌وزكردنی فولكه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد” پڕۆژه نادرێت به‌وه‌ی كه فولكه‌یه‌ك سه‌وز بكرێت، شاره‌وانی داوای كردووه ئه‌و فولكه‌یه سه‌وز بكه‌ن ئه‌وانیش كردوویانه، به‌ڵام به‌بێ به‌رامبه‌ر”.
“دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین قسه‌كانی بڕیوم”
عه‌زیز سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌م جۆره له هه‌واڵ و ڕاپۆرت خزمه‌تی سلێمانی ناكات و “تا سه‌رئێسقان زه‌ره‌ره بۆ ئه‌م شاره”
وتیشی”من له راپۆرته‌كه‌ی دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین قسه‌م كردووه و زۆربه‌ی قسه‌كانیان بڕیوم، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك پڕۆژی له ڕاپۆرته‌كه باس كراوه هی وه‌به‌رهێنان نییه و ناوی وه‌به‌رهێنانی هێناوه، كه ئه‌مانه دورن له ڕاستی”.
شاره‌وانی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی، ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه هیچ پڕۆژه‌یه‌ك به‌بێ ڕێكاری یاسایی ئه‌نجام بدرێت، دیاریش نییه په‌یجی دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كێ ڕاپۆرتی دژی سلێمانی كردووه.