ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم پیلانێكی تیرۆرستانی داعش ئاشكرا ده‌كات كه له‌خۆڕێكخستن و ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆرستی بوون و له 22 ھه‌ڵمه‌ت و ئۆپراسیۆنی جیاجیادا له سلێمانی و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و سه‌یدسادق و پشده‌ر 22 تیرۆریست ده‌ستگیرده‌كه‌ن و رووبه‌ڕووی یاسا‌و دادگایان ده‌كه‌نه‌وه، كه یه‌كێكیان تیرۆریستی ھه‌ره‌تاوانبار ئه‌بو عه‌لی جومه‌یلی والی فه‌لوجه‌یه كه به‌ناسنامه‌ی ساخته‌وه ھاتبووه سنوری ھه‌رێمی كوردستان.
پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ده‌ستخستنی به‌ڵگه له‌سه‌ر تاقم و گروپێكی تیرۆریستی داعش كه له‌چه‌ند شارێكی ھه‌رێم له‌خۆڕێكخستندابوون و مه‌رامیان بوو چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی ئه‌نجامبده‌ن.
به‌بڕیاری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم، ئاسایشی سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه، لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردو پاش گه‌ڕان و شه‌ونخونی و چاودێریكردنیان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ، سه‌ره‌داو به‌ده‌ستھات و ته‌واوی جموجۆڵه‌كانشیان خرایه ژێرچاودێری و پیلانه‌كانیان ئاشكراكران و ناسنامه و زانیاری كه‌سی تیرۆریستان ده‌ست ھێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی كه‌وت .
دوای ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له‌چه‌ند ھه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی ھاوبه‌ش له ژێرچاودێری سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم ھێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، گه‌رمیان ، رۆژئاوای سلێمانی ، شاره‌زوور ، راپه‌ڕین ھه‌ر 22 تیرۆرسته‌كه كه‌له‌چه‌ند شانه‌یه‌كی نه‌نوستووی داعش خۆیان رێكخستبوو، پێش ئه‌وه‌ی مه‌رامه‌كانیان بۆ تێكدانی ژیانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك جێبه‌جێبكه‌ن ده‌ستگیركران .
كه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوو .ـ
رۆژی ٢٥/٢/٢٠٢١ تیرۆریست ( ز . س ) ناسراو به‌ئه‌نه‌س كوردی ، دوای چاودێریكردنی كه به‌نیازبوو ھه‌ڵبێت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێم ، له‌لایه‌ن ھێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی راپه‌ڕین و شاره‌زوور ، له پشده‌ر ده‌ستگیركرا .
تیرۆریستی تاوانبار له‌ڕێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له‌ساڵی ٢٠١٩ فكری توندڕه‌وی داعشی وه‌رگرتووه و ساڵی ٢٠٢٠ په‌یوه‌ندی به‌ستوه به گروپێكی تیرۆرستی له‌سلێمانی و گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و سه‌یدسادق كه‌پیلانی دانانی ئاڵای داعش و كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌یان دانابوو له‌و شاره‌و چه‌ندین تیرۆرستی فێری دروستكردنی عه‌بوه‌و ماده ته‌قه‌مه‌نییه‌كان كردوه‌و مه‌رامیان بووه چه‌ند كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن و ھیجره‌ت بكات بۆناو داعش .
رۆژی٢٥/٣/٢٠٢١ له رێوشوێنێكی ئه‌منی توندوتۆڵ و ھه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌و سه‌ركه‌تووی ھێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له‌چه‌مچه‌ماڵ تیرۆریستی ھه‌ره‌تاوانبار و له‌یاسا ھه‌ڵھاتوو( ح . م ) ناسراو به ئه‌بو عه‌لی جومه‌یلی والی فه‌لوجه ده‌ستگیركرا كه‌ده‌ستی سوره له‌چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و دژبه‌مرۆڤایه‌تی ،كه سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندی ھه‌بووه به‌رێكخراوی تیرۆریستی قاعیده‌و له‌ساڵی ٢٠١٤ به‌یعه‌تی داوه به‌تیرۆریستانی داعش و وه‌ك چه‌كدارێكی ھه‌ره‌تاوانبار به‌شداری و سه‌رپه‌رشتیی ده‌یان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كردوه دواتر كراوه به جێگری والی ویلایه‌ته‌كانی باكور و پاشان بووه به والی و ئه‌میری فه‌لوجه.
رۆژی ١/٤/٢٠٢١ له‌چه‌ند ھه‌ڵمه‌تێكی تری ھێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و گه‌رمیان ھه‌رسێ تیرۆرستی تاوانبار ( چ .ف ) ناسراو ئه‌بو دردا و یونس كوردی و ( م . ح ) و ( م .ح .ع ) ناسراو به عه‌لی كوردی له‌كه‌لار ده‌ستگیركران .
له‌لایه‌كی تره‌وه ھه‌مان شه‌و تیمێكی سه‌ربازی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له چه‌مچه‌ماڵ له‌پێنج ھه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتوو و پشتبه‌ستوو به‌زانیاری ورد 5 تیرۆریستی تر له‌یه‌ك كات و ساتدا ده‌ستگیركران كه پێكھاتبوون له‌تیرۆریستان (ئ . ھ ) ( ش . ب ) ناسراو به ھاران و ( س . ن ) و ( ھ .ئ ) و ( ئ . ن )
لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وام بوون و به‌دواداچوونه‌كان چڕتركرانه‌وه و له رۆژی ٢/٤/٢٠٢١ له ھه‌شت ئۆپراسیۆنی سه‌ركه‌وتووی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی و ئاسایشی گه‌رمیان ھه‌شت تیرۆرست تری ھه‌مان شانه‌ی نه‌نستوی داعش ده‌ستگیركران كه ( ھ .ع ) و ( م .ن ) له كفری و ( د.س ) ناسراو به ( د . بوخاری ) و ( ش . ع ) و ( ع .ع ) ناسراو به بن لادن كوردی و ( ئ .ح ) ناسراو به ئه‌بو شه‌ھاب و ( م .ج ) ناسراو محه‌مه‌د كوردی له كه‌لار و ( م .ن ) له باوه‌نور ده‌ستگیركران .
ھه‌ر په‌یوه‌ست به‌م تاقم و گروپه توندڕه‌وانه‌ی تیرۆریستانی داعش ، ھێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی و گه‌رمیان رۆژی ٣/٤/٢٠٢١ ھه‌ر له‌كه‌لار تیرۆریست ( م. ئ ) ناسراو به حه‌بیب ده‌ستگیراو پاش رۆژێك ٤/٤ ھه‌ردووتیرۆریست ( ر .ئ ) و ( ج .س) ناسراو به ئه‌بو ئه‌نه‌س له سلێمانی و ( ئ. ح ) له كفری ده‌ستگیركران.
پاش لێكۆڵینه‌وه‌و وه‌رگرتنی وته‌ی تیرۆرستان و داننان به تاوانه‌كانیان ئاشكرایانكرد ، پیلانیان بووه چه‌ند شانه‌یه‌كی نه‌نوستووی داعش دروستبكه‌ن له‌ھه‌رێم و خۆیان بۆ چه‌ند كرده‌وه‌یه‌ك ئاماده‌بكه‌ن ، راھێنانیانپێكراو له‌سه‌ر دروستكردنی عه‌بوه‌و مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی و پیلانیان داناوه بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند شوێنێك و رفاندنی خه‌ڵك و تیرۆركردنی ئه‌فسه‌رانی ئه‌منی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی رۆڵیان ھه‌یه له‌رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ، له‌گه‌ڵ شكاندنی كێلی شه‌ھیدانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش ، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنج و ھه‌ڵوه‌سته‌شه تیرۆریستان له‌رێگای تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كانه‌وه فیكری توندره‌وی داعشیان وه‌رگرتوه‌وه و ھه‌مان تۆڕیان به‌كارھێناوه بۆ فراوانكردنی تاقم و گروپه‌كانیان و چه‌ندین په‌یج و ئه‌كاونتیان داناوه بۆ بانگه‌شه‌كردن و وانه‌ی ته‌كفیر و توندڕه‌وییان خوێندوه‌و ته‌كفیری ھه‌ر مامۆستایه‌كی ئاینی و ھاووڵاتییه‌كیان كرده‌وه كه له‌ژێرگاریگه‌ری بیری توندڕه‌وییان نه‌بووبێت .
ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ھه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌و سه‌ركه‌وتووه‌ی ھێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، گه‌رمیان ، رۆژئاوای سلێمانی ، شاره‌زوور ، راپه‌رین ، سوپاس و پێزانینی بێپایان ده‌رده‌بڕێت ، بۆ ماندووبوون و شه‌ونخونی و ئازایه‌تی ئه‌و ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانه‌ی ئاسایش كه وه‌ك سه‌ربازی ون له‌خه‌می ئۆقره‌یی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئارامی ھه‌رێمدان و به‌گیانیان سه‌روماڵی خه‌ڵك ده‌پارێزن ، ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌شه ھه‌موو تۆمه‌تبارانی یاسا شكێن و تیرۆریستان و سه‌رپێچیكاران و پێشێلكاران و ئه‌وانه‌ی دادگا داوایانده‌كات ، له‌ده‌ست ھێزه‌كانمان رزگاریان نابێت و ھه‌ر پیلانێكیان ھه‌بێت سه‌رئه‌نجام پێش جێبه‌جێكردنی پشت به‌خوای گه‌وره ئاشكراده‌كرێن و راپێچی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كرێن . كه‌له‌پشت ھه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كانیشماندا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان رۆڵی دیار‌و به‌رچاویان ھه‌یه له‌ھاوكاری و پشتیوانیكردنی ھێزه‌كانمان كه جێگای پێ‌زانین و ستایشی به‌رده‌واممانه .