سنورمیدیا
ئەمرۆ دووشەممە ١٩-٤-٢٠٢١، داداگای تەمیزی هەولێر لەسێدارەدانی بکوژی سێوان قادر و منداڵەکانی پەسەندکرد کە ماوەی ساڵێکە دۆسیەکە لە دادگای تەمیزی هەولێرە
له‌و باره‌یه‌وه بنار عادل، پارێزه‌ری كه‌یسی سێوان قادر به سنورمیدیای ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی دادگای سلێمانی بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ بكوژی سێوان قادر و منداڵه‌كانی ده‌ركرد، ئه‌مڕۆ داداگای تەمیزی هەولێر ئه‌و بڕیاره‌ی پەسەندکرد.
وتیشی”دوای ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای ته‌میز، یاساكه ده‌چێته به‌رده‌م سه‌رۆكی هه‌رێم، پێویسته ئه‌و واژۆی بكات بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌كه”.
“دڵخۆشین به بڕیاری دادگا”
شه‌فیق نوری، مامی سێوان قادر له‌باره‌ی بڕیاری دادگای ته‌میزی هه‌ولێر به سنورمیدیای وت” بڕیاره‌كه‌ی دادگای سلێمانی و ته‌میزی هه‌ولێر زۆر دروست بوو دڵخۆشین كه دادگا سه‌روه‌ربوو مافی سێوانی وه‌رگرته‌وه، داوا له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات”.
وتیشی” ئه‌م كه‌یسه نموونه‌یه‌كی جوان بوو بۆ دادگای كوردستان”.
دانا برای سێوان قادر، دڵخۆشی خۆی به بڕیاری دادگا پیشانداو وتی”ئێمه دڵمانخۆشه به‌م بڕیاره، هیچ تانه‌یه‌كمان له بڕیاری دادگا نییه، به‌نه‌ماڵه‌كه‌شمان بڕیاره‌كه‌ی دادگایان به‌لاوه په‌سه‌نده”.
“هه‌وڵ ده‌ده‌ین بچینه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم”
هه‌رچه‌نده بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ بكوژی سێوان و منداڵه‌كانی ده‌رچووه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ ناكرێت، هه‌ربۆیه بنه‌ماڵه‌كه‌ی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات و بكوژی سێوان له‌سێداره بدرێت.
دانا برای سێوان قادر، له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانه‌كه وتی” هیوادارین سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاره‌كه واژۆ بكات و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌شداین بچینه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئه‌م داوایه له سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌ین”.
شه‌فیق نوری، مامی سێوان قادر له‌و باره‌یه‌وه وتی “هیوادارین سه‌رۆكی هه‌رێم واژۆی له‌سێداره‌دانی تاوانباری ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته عیبره‌ت و كه‌س نه‌وێرێت كاری له‌و شێوه‌یه بكاته‌وه”.
“هاوسه‌ری سێوان ده‌ڵێت من بكوژ نیم”
مامی سێوان قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه هاوسه‌ری سێوان كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییه‌و بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه نكوڵی ئه‌كات ئه‌و كاره‌ی كردبێت و ئاشكرایكرد”تا ئه‌م ده‌قه‌یه نكوڵی لێده‌كات كه ئه‌و سێوان و سێ منداڵه‌كه‌ی سوتاندبێت و ئه‌ڵێ كه‌من ئه‌و كاره‌م نه‌كردووه”.
“بكوژی سیوان و منداڵه‌كانی تائێستا چوار ئیفاده‌ی گۆڕی، ئیفاده‌ی یه‌كه‌م وتی له كاتی ڕووداوه‌كه له دوكان بووه، كاتێ زانی تۆماری ڤیدیۆیی هه‌یه وتی سێوان خۆی خۆی سوتاندووه” مامی سێوان وای وت.
وتیشی”هه‌م تۆماری ڤیدیۆییه‌كه و هه‌م وته‌ی سێوان پێش مردنی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام داوه، جگه‌له‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه ده‌رگاكان له‌كاتی ڕووداوه‌كه له ده‌ره‌وه داخراون نه‌ك له ناوه‌وه”.
رۆژی ١١- ٨-٢٠٢٠، دوای 16 دانیشتن دوایین دانیشتنی دادگا لە بارەی دۆسیەی سێوان قادر و سێ منداڵەکەی بەڕێوەچوو. دادوەر سزای لە سێدارەدانی بۆ هاوژینی سێوان دەرکرد کە تۆمەتبارکرابوو بە سووتاندنی سێوان و سێ منداڵەکەی.
رۆژی ١٦-١٢-٢٠١٨، له گه‌ڕه‌كی ئاسووده‌ی قەزای چه‌مچه‌ماڵ سێوان قادری تەمەن ٢٣ ساڵ و هەر سێ منداڵەکەی بە ناوەکانی لارین دیار، ته‌مه‌ن دوو ساڵ، دارین دیار، ته‌مه‌ن پێنج ساڵ و ده‌روون دیار، ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ، لە ماڵەکەی خۆیاندا سووتان. کاتی رووداوەکە هه‌رسێ منداڵه‌كە راستەوخۆ گیانیان له‌ده‌ستدا و جەستەی سێوانیش بە رێژەی ٩٠٪ سووتا و رەوانەی سلێمانی کرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر و دوای هەشت رۆژ مانەوە رۆژی ٢٤-١٢-٢٠١٨ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.