خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی باكوری كوردستان، رۆژین ژیانی هاوسەرگیری پێكهێنا.
 
رۆژین، كە ماوەیەكە بەرهەمی هونەری نییە، چوە ناو قەفەزی زێڕینەوە ژیانی هاوسەرگیری پێكهێنا، وێنەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە.
 
 
رۆژین لە ساڵی 1980 لە شاری ئەدەنە لە دایكبوە و بە رەچەڵەك خەڵكی شاری ماردینی باكوری كوردستانە، جگە لە گۆرانی و موزیك، لە بواری شانۆش خزمەتی بە ھونەری كوردی كردوە، زیاتر 20 ساڵە گۆرانی دەڵێت و تائێستا 7 ئەلبومی بڵاوكردوەتەوە.