دادگای تەمیز بڕیاری لەسێدارەدانی بکوژی سێوان قادر و منداڵەکانی پەسەندکرد.
پەرچەم قەرەداغی، سەرپەرشتیاری کەمپەینی ببینن و بێدەنگ مەبن وتی:” ئەمرۆ دووشەممە ١٩-٤-٢٠٢١، داداگای تەمیزی هەولێر لەسێدارەدانی بکوژی سێوان قادر و منداڵەکانی پەسەندکرد کە ماوەی ساڵێکە دۆسیەکە لە دادگای تەمیزی هەولێرە”.
رۆژی ١١- ٨-٢٠٢٠، دوای 16 دانیشتن دوایین دانیشتنی دادگا لە بارەی دۆسیەی سێوان قادر و سێ منداڵەکەی بەڕێوەچوو. دادوەر سزای لە سێدارەدانی بۆ هاوژینی سێوان دەرکرد کە تۆمەتبارکرابوو بە سووتاندنی سێوان و سێ منداڵەکەی.
رۆژی ١٦-١٢-٢٠١٨، له گه‌ڕه‌كی ئاسووده‌ی قەزای چه‌مچه‌ماڵ سێوان قادری تەمەن ٢٣ ساڵ و هەر سێ منداڵەکەی بە ناوەکانی لارین دیار، ته‌مه‌ن دوو ساڵ، دارین دیار، ته‌مه‌ن پێنج ساڵ و ده‌روون دیار، ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ، لە ماڵەکەی خۆیاندا سووتان. کاتی رووداوەکە هه‌رسێ منداڵه‌كە راستەوخۆ گیانیان له‌ده‌ستدا و جەستەی سێوانیش بە رێژەی ٩٠٪ سووتا و رەوانەی سلێمانی کرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر و دوای هەشت رۆژ مانەوە رۆژی ٢٤-١٢-٢٠١٨ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.