بەشداری حەسەن پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوو دۆسیەی کۆمەڵێکی دیکە لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان رەوانەی داگایی دوو تاوانی دوو هەولێر کراون.

پارێزەری دەستگیراوانی بادینان ئاماژەی بەوەشکرد، لەم دوو دۆسیەشدا بە هەمان تۆمەت و هەمان یاسای پێشتر کە ٥ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی دیکەی پێ دادگایی کران.

ڕوونیشیکردەوە هەر یه‌کێک لەوانە بە ناوی کاسب و کرێکار و شتی دیکە تۆمار کراون، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو کەسانە چالاکوان و ڕۆژنامەنووسن.

جەختیشیکردەوە لە ئێستادا دۆسیەکان لەبەردەم ئەندامانی دەستەی دادگای تاوانەکانە و دواتر دۆسییەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ قەڵەمی دادگا، بە مەبەستی دیاریکردنی وادەی ڕۆژی دادگاییکردنیان.