قایمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، کێشەی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە لە سنووری قەزاکە چارەسەرکراوە و لە ئەمڕۆوە دەست بە کارکردن دەکەنەوە.
 
رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، کێشەی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش چارەسەرکراوە و لە ئەمڕۆوە دەست بە کارکردن دەکەنەوە.
 
 
قایمقامی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕیوە بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان، ئیدارەی قەزاکەش بە هاوکاری سەرمایەدارێکی خێرخواز مووچەی دوو مانگی کارمەندانی شارەوانی بە قەرز دابین دەکات تاوەکو حکومەت پارەی کۆمپانیاکان دەدات.
 
 
چەند رۆژێکە کارمەندانی شارەوانیی چەمچەماڵ و شۆڕش، بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە مانیان لەکارکردن گرتووە، رەمەزان محەممەد، ژینگەپارێزە و دەڵێت، “نزیکەى دوو مانگە مووچەم وەرنەگرتووە و حاڵمان زۆر خراپە،”