دوای بڵابوونەوەی گرتەیەکی فیدیۆک لە تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان، کە تێیدا دەردەکەوت پیاوێک ھێرشی دەکاتە سەر ژنێک، لەسەر ڕوداوەکە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر هاتە دەنگ.
کەمێک پێش ئێستا ئەو ژنەی هێرشی کرابووە لەسەر لە لایەن شوبراکەیەوە، ڕایگەیاند :”ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر هاتووەتە سەر خەت و پەیوەندی پێوەکردووم پێی وتووم سبەی جارێکی تر سکالا تۆمار بکە و لە بنکەکەش پەیوەندی بەخۆیەەوە بکات بۆ ئەم کەیسە لەگەڵی دەبێت”.
لەوبارهیهوه شادی نەوزاد ئەندامی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان لە پەرلەمانی کوردستان به سنورمیدیای ڕاگەیاند، دوای بینینی ئەو گرتە ڤیدیۆیە دەستیان کردووە بە بەدواداچوون و لەسەر لایەنە پەیوەندارەکانیان ھێناوەتە سەرخەت.
ئهمڕۆ لەهەولێر کەسێک بەچەکەوە دەچێتەسەر ماڵی برا کۆچکردووەکەی و لەبراژنەکەی و دایکە پیرەکەی دەدات کە بەخێوکەری سێ منداڵی بێ باوکە، ئهمهش له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان كاردانهوهی لێكهوتهوه.