له ڕاگهیاندراوێكدا ئیدارهی گهرمیان سهبارهت بهو دوو گولـله كاتوێشایهی ئاراستهی كفری كراوه دهڵێت”ێستا باری ئەمنی کفری ئاساییە و ھێزەکانی پێشمەرگە لە شوێنێ خۆیان و لەدەوروبەری کفری جێگیرکراون و ھێزەکانی ئاسایشی گەرمیانیش بۆ پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە لە کفریە”.
دهقی ڕاگهیاندراوهكه:
راگەیەندراوێک لە ئیدارەی گەرمیانەوە لەسەر ئەو کۆتیۆشانەی ئاراستەی قەزای کفری کران
ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر (٧:٢١) خولەک لە ناوچەی قوریچای نزیک کفریەوە دوو کاتیۆشا ئاراستەی ناو قەزای کفری کرا و بەر دوو گەڕەکی شارەکە کەوت، خۆشبەختانە جگەلەوەی ھاوڵاتیەک بە سوکی بریندار بوو، ھیچ زیانێکی دیکەی نەبوو.
لێرەوە رایدەگەینین، ئێستا باری ئەمنی کفری ئاساییە و ھێزەکانی پێشمەرگە لە شوێنێ خۆیان و لەدەوروبەری کفری جێگیرکراون و ھێزەکانی ئاسایشی گەرمیانیش بۆ پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە لە کفریە، دەزگا ئەمنیەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە چۆنیەتی کردەوە تیرۆریستیەکە دەستپێکردوە. ئەوەش دوپاتدەکەینەوە بەم کردەوە ترسنۆکانە، تیرۆریستان ناتوانن ئارامی و ئاسایشی کفری تێکبدەن و پشێوی دروست بکەن.
راگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئیدارەی گەرمیان
٢٠٢١/٤/١٨