سنور ميديا
 
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەکەی سەر شاری کفری، هاوڵاتییەک بە سوکی بریندار بووە.
 
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە سنورمیدیای ڕاگەیاند، هاوڵاتییەک بەهۆی هێرشە کەی سەر کفری “بە سوکی بریندار بووە”
 
وتیشی ” سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین بۆ ئەوەی ئەنجامدەرەکەی بدۆزینەوە”.
ئێوارەی ئەمڕۆ 18-4-2021، دوو گولـلە هاوەن ئاڕاستەی ناو بازاڕی قەزای كفری كراو گولـلە هاوەنێكی دیكەش لەنزیك بەنداوی باوەشاسوار كەوتەخوارەوە، بەگوێرەی زانیارییەكانیش هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.