سنور ميديا
جەمال کەربولی، سەرۆکی پارتی چاره‌سه‌رى عێراقی به‌ تۆمه‌تی‌ ‘گه‌نده‌ڵی’، له‌لایه‌ن هێزێکی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە ده‌ستگیركرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ى نیسانى 2021، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، جەمال کەربولی و لوئەی کەربولیی برای، لەلایەن هێزێکی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییەوە لە ناوچەی یەرموکی بەغدا دەستگیرکراون.
ئاماژەشیان بەوەشکردووە، ساڵی رابردووش دادگای رەسافە لە بەغدا، بەهۆی بڵاوکردنەوەی بەرنامەیەکی گۆرانی و هەڵپەڕکێ لە شەوی عاشورا لە کەناڵی دیجلە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ جەمال کەربولی خاوەنی کەناڵەکە دەرکردبوو.