سنور ميديا
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئەمرۆ بودجەی عێراق بە فەرمی چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقه‌وه ڕێنمایی نێردراوه بۆ ھەموو وەزارەتەکان بەهەرێمی كوردستانیشه‌وه تا کاری پێبکەن”.
غالب محه‌مه‌د له‌نوسینێكدا كه له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردوه‌ته‌وه ده‌ڵێت “كاتێك یاسای بودجە دەرچوو هەمووی خۆی كرد بە پاڵەوان لە سەری، هەر لە مەسعود بارزانی هەتا قوباد تاڵەبانی پیرۆزباییان لە خەڵك دەكرد و تەلەفونیان بۆ بەرپرسەكانی عێراق دەكرد بۆ سوپاس كردن، ئێستا كاتی قسەی زل نەماوە ئەمڕۆ بودجەكە دەرواتە بواری جێبەجێكردنه‌وه، گەر ئەرك نیە ئیلتزاماتی خۆتان بكەن بە یاسای بوجە هەتا بەشە بودجەی هەرێم بێت و خەڵكیش لەم نەهامەتیە دەرچێت”.
به‌وته‌ی غالب محه‌مه‌د، “سەبارەت بە پشکی ھەرێمی کوردستان، بەغدا زیاترە لە دە ترلیون و نیوەی داهاتی نا نەوتییه‌كانیانی بۆ دەمێنێتەوه، هه‌روه‌ها نیوەی نەوتیش لە بەردەستی حكومەتی هەرێم دەبێت، بەم هەموو داهاتە موچەی خەڵك نەدەن، كەواتا ئەوەندەی وڵاتی سعودیە نەوت بفرۆشن، كە دە ملیون بەرمیلە لە ڕۆژێكدا ناتوانن موچەی خەلك بدەن”.