سنور ميديا
تی ئێن تییەک لە سنوری سیدەکان بە ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیەکدا تەقییەوە، بەوهۆیەوە بریندار بوو و بۆ چارەسەر رەوانەی ھەولێر كرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنوری سیدەکان تی ئێن تییەک بە ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیەکدا تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە بە سەختی برینداربووە.
بریندارەکە ناوی فەیسەڵ جەمیلە و تەمەنی ٢٤ ساڵە و پیشەی پێشمەرگەیە، بۆ كۆکردنەوەی گژوگیای بەهاری چووەتە ئەو شوێنە، ئەو کەسە دوای تەقینەوەی تی ئێن تییەکە رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراوە.