سنور ميديا
به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراق كه ئه‌مڕۆ كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ده‌بێت له‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه هه‌رێمی كوردستان نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات.
رۆژنامەی وەقایعی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یاسای بودجه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌وپێیه بێت له‌مڕۆوه بودجه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێككه‌وتنی هه‌رێمی و به‌غدا بۆ پشكی هه‌رێم ئه‌وه‌هاتووه، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان به‌های 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی به‌غدا بكات.
بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی كە لە بودجەی 2021دا كراوە، حكومەتی هەرێم مانگانە بڕی (150 ملیار) دینار بۆ (200 ملیار) دینار لە بەغداد وەردەگرێت، به‌ڵام هێشتا به‌رپرسانی هه‌رێم چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ن و ده‌ڵێن، دیارنییه به‌غدا چه‌ند بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.