ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیکرد لە هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٧/٤/٢٠٢١، کۆسرەت ڕەسول عەلی، لە شاری سلێمانی پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی کرد، لە دیدارەکەدا هاوسەرۆکان دڵخۆشی و خۆشحاڵی خۆیان بە گەڕانەوەی کۆسرەت ڕەسول عەلی دەربڕی، لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی سوپاسی سەرجەم کوردستانیان و هەڤاڵانی یەکێتی و سەرکردەی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کرد، کە لە خەمی گەڕانەوەیدا بوون.
 
هەر ئەمرۆ هەریەک لە عومەر فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەمەبەستی بەخێرهاتنەوە سەردانی کۆسرەت ڕەسول-یان کرد.