سنور ميديا
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی كوژرانى ژنێک لەھەولێر هاته‌ده‌نگ‌و په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه، ده‌ڵێت:”نیگه‌ران بووم بەهه‌واڵی کوشتنی دڕندانەی ژنێکی گەنج”.
له‌و په‌یامه‌یدا مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم نوسیویه‌تى:”نیگه‌ران بووم بەهه‌واڵی کوشتنی دڕندانەی ژنێکی گەنج دوێنێ لەهەولێر”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، “ھیچ شەرەفێک لەژن کوشتندا نییە، ئه‌مه دەبێت کۆتایی پێبێت، وه‌زیری ناوخۆم ڕاسپاردووه بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تۆمه‌تبار بەسزای خۆی بگات”.
بارزانى باسى له‌وه‌شكردوه، “کۆمەڵگەی ئێمە، هەرگیز پێشناکەوێت ئەگەر نیوەی کۆمەڵگە نه‌توانێت به‌ئازادی‌و بەبێ ترس لەتوندوتیژی بژی، لەم کابینەیەدا ئێمە هاوكاریمان بۆ شێڵته‌ره‌كان زیادکردووەو پابه‌ندین بەئەنجامدانی کاری زیاتر بۆ پاراستن‌و پشتگیریی كچان‌و ژنان له‌كوردستان”.