بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایگەیاند، بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان بۆ مانگی رەمەزان هاتووە و لەئێستادا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
 
شەوكەت محەمەد، رایگەیاند، ئەگەرچی بڕیاربوو لە مانگی رەمەزاندا بەشەخۆراكی دوومانگ بدرێت بە هاوڵاتییان، بەڵام لەئێستادا بەشی مانگێك هاتووەو دراوە بە بریكارەكانی خۆراك بۆ ئەوەی راستەوخۆ دابەشبكرێت بەسەر هاوڵاتییاندا.
 
وتیشی، ماددەخۆراكییەكان پێكدێت لە زەیت و شەكر، بڕیاریشە لەدوای مانگی رەمەزان بەشەخۆراكییەكەی دیكە بگاتە دەستیان و ئەوانیش راستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی دەكەن.
 
پێشتر وەزارەتی بازرگانی عیراق بڵاویكردبوەوە، لە مانگی رەمەزاندا دوو بەشەخۆراك دابەشدەكەن بەسەر هاوڵاتییاندا.