بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ شەممە نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 148 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە هەشت هەزار دینار بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە 423 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت. لەکاتێکدا رۆژی پێنجشەممە بە 415 هەزار دینار بوو.
نرخی دراوەکان:
100 دۆلاری ئەمریکی بە 148 هەزار و 350 دینارە
100 یۆرۆ بە 178 هەزار و 20 دینارە
100 پاوەند بە 204 هەزار و 723 دینارە
100 لیرەی تورکی بە 18 هەزار و 544 دینارە
100 هەزار تمەنی ئێرانی بە شەش هەزار و 53 دینارە
هەر ئەمڕۆ شەممە لقی هەولێری سەندیکای زێڕینگەران نرخی زێڕی دیاریکرد، مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 373 هەزار دینار دیاریکرد.
نرخی زێڕ:
یەک ئۆنسە زێڕ کە 31.1 گرامە بە 1777 دۆلارە
نرخی زێڕی عەیارە 24 بە 423 هەزار دینارە
نرخی زێڕی عەیارە 22 بە 388 هەزار دینارە
نرخی زێڕی عەیارە 21 بە 373 هەزار دینارە
نرخی زێڕی عەیارە 18 بە 317 هەزار دینارە