سنور ميديا
بەهۆی شەڕەتەقەوە لە ناحیەی چوار قوڕنەی سەر بە قەزای رانیە، كەسێك كوژرا كە كارمەندی پۆلیسی بەگری شارستانییە.
شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیس راپەڕین ڕايگهياند، تەرمێك گەیەنراوەتە پزیشكی دادوەری رانیە، لە ئێستادا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەین تا بزانین لەلایەن كێوە و بۆچی كوژراوە.
وتیشی، ئەو هاوڵاتییە لە گەڕەكی كۆڵی سیتی لە چوار قوڕنە دادەنیشێت و لە نزیك ماڵەكەی خۆی كوژراوە و شوێنەواری چەند فیشەكێك لە جەستەوەیەتی.
بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسەی كوژراوە ناوی (ئ، م) تەمەنی 30 ساڵە و كارمەندی بەرگری شارستانی راپەڕینەوە.