ئێستا لهنێوان كوڕانی نەوشیروان موستەفا دوو بۆچونی جیاواز سەبارەت بە گردى زەرگەتە هەیە، یهكێك بڕواى وایە گۆڕان وەکو حیزبێکى سیاسى کۆتایى هاتووە و یهكێكی دیکەش بڕواى بەوەیه دەکرێت گۆڕان بخرێتەوە سەر ڕێچکەى خۆى.
بەگوێرەى زانیارییەکان، نما نیگەران بووە لەوەى ئامۆزاکانى و مامى “بەختیار موستەفا” بوون بەرەى ناڕازى گۆران بەهۆى سیاسەتەکانى نماوە و بڕواى وابووە، ئەم سیاسیەتە گۆڕان بەتەواوى تووشى هەڵوەشانەوە دەکات.
چیا نەوشیروان موستەفا کاربۆ ئەوەدەکات، گۆڕان لەم دۆخەدا بمێنێتەوە و بەلایەوە گرنگە گۆڕان ناوە سیاسیەکەى بۆ کارى بازرگانى بەکاربهێنێت و هاوکات هیواى لەسەر ئەو زەوییە بەرفروانە هەڵچنیووە کە گردەکە هەیەتى و دەیەوێت لەوەبەرهێنان بەکاریبهێنێت.
نما نەوشیروان موستەفا کە ئێستا نیگەرانە لەوکارانەى چیا، لە لەندەنە و خۆى وەکو یەکێک لەناڕازییەکانى سیاسیەتى گۆڕان پیشان دەدات، دەیەوێت ئامۆزا و مامى “بەختیار موستەفا” ئاشت بکاتەوە، کە لە سیاسیەتى ئێستاى گۆڕان ناڕازین.