سنور ميديا

وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی روداوێکی هاتوچۆ لە نێوان هیزۆپ- چوارقوڕنە رویدا، بەوهۆیەوە دو هاوڵاتی مردن و دو هاوڵاتی دیکەش برینداربون.

عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند، کاتژمێر 8:00ی بەیانی ئەمڕۆ روداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی نیسانی سەنی و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر رویدا، بەهۆیەوە سەرنشینێک و شۆفێرەکەی مردن کە هاوسەربون، دو منداڵیش لە ناو نیسان سەنیەکەدا بون بە سەختی برینداربون.

ئاماژەی بەوەشکرد، برینی دو بریندارەکە سەختە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ وەرگرتنی چارەسەر و تا ئێستا دۆخی تەندروستیان جێگیر نیە.

عەلی عەبدوڵا باسی لەوەشکرد، هۆکاری روداوی روداوەکە بۆ تیژڕەوی و تێپەڕاندنی هەڵەبوە، لە پێشتریشدا ئەو هۆکارانە چەندین روداوی لەوجۆرە رویانداوە.