شێركۆ جەودەت، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو، رایگەیاند، ستەم لە هەرێمی كوردستان دا ئەوەندە گەورەیە و دەرئەنجامەكەی بەشێوەیەكە بە هاوكاریكردن و بەدەمە چوونی ئێمە بۆ بەشێك لە هەژاران چارەسەرنابێت، دەبێت ئەوانەی سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە دەبێن یان چاكبكرێت یان پاكبكرێن.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، داوادەكەم لە هەمو بەرپرسان و دەوڵەمەندان بەدەم ئەو خەڵكانەی كە پێویستیان بە هاوكارییە بڕۆن، حاڵەتەكان زۆرزۆرن و رۆژانە چەندینجار ڕووبەڕوی حاڵەتی خەڵكانی كەمدەرامەت دەبینەوە.
شێركۆ جەودەت، باسی لە دۆخی خراپی زۆرێك لە خێزانەكانی هەرێمی كوردستان كرد و بە پێویستی زانی هیمەتی گەورە بكرێت بۆ ڕزگاركردنیان لەو دۆخە نەخوازراوەی تێیكەوتوون.
بەرنامەی میوانی تۆی سایتی شارپرێس لە مانگی ڕەمەزاندا پێشكەش دەكرێت و هەر ئێوارەیەك ماڵیكی كەمدەرامەت بەسەر دەكاتەوە و هاوكاری پێویستی پێدەگەیەنێت.