پێگه‌ی “greenme” ئیتاڵی ئاشكرای كردوه كه دانیشتوانی گوندی بوتاكۆدی هندستان ماوه‌ی 45 ڕۆژه له تاریكی‌دا ده‌ژین له‌پێناو ڕزگاركردنی هێلانه‌ی باڵنده‌ی” ڕۆبن” ی هندی كه چۆته ناو سندوقێكی كاره‌بای گونده‌كه‌وه.
بوتاكۆدی گوندێكی هندستانه و له 120 ماڵ پێكهاتووه و ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی ” تامیل نادۆ” له باشووری هندستان و باڵنده‌یه‌ك دوای ئه‌وه‌ی هێلانه‌ی خۆی له‌ناو یه‌كه‌ی سه‌ره‌كی دابه‌شكردنی كاره‌بای گڵۆپی شه‌قامه‌كانی گونده‌كه داناوه بۆ ڕزگاركردنی خۆی و بێچوه‌كانی كاره‌بای تایبه‌ت به گڵۆپه‌كان كوژێنراوه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی 45 ڕۆژی ته‌واو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانی گونده‌كه دژی بڕیاری كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای گڵۆپی سه‌ر شه‌قامه‌كانیان بوون به‌ڵام له كۆتایدا توانراوه ئه‌و بڕیاره بدرێت و باڵنده‌كه ڕزگار بكرێت.
دوای 45 ڕۆژی ته‌واو باڵنده‌كه و بێچوه‌كانی هێلانه‌كه‌یان له‌ناو سه‌رچاوه‌ی كاره‌باكه جێهێشتوه و دوباره كاره‌با بۆ گونده‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.