وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 810 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون، 16 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و 415 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، هەشت هەزار و 246 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی 810 پشکنینیان پۆزەتیڤ بوون، زۆرترین تووشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانییە.
لەو 16 تووشبووەی گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە 24 کاژێری رابردوودا لە دهۆک بووە کە 6 کەس بووە.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 136 هەزار و 625 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشان کراون، لەو ژمارەیەش 115 هەزار و 745 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 847 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە، ئەوانەی لەژێر چارەسەردا ماونەتەوە 17 هەزار و 33 تووشبوون.
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٤١٤)
١. پشکنین: (٨٢٤٦ پشکنینی نوێ)
• (٢٤٣٤) هەولێر
• (١٩٩٢) سلێمانی
• (٣٢٢٠) دهۆك
• (٢٧٤) هەڵەبجە
• (٢٥٤) گەرمیان
• (٧٢) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: (٨١٠ تووشبووی نوێ)
• (١٣٢) هەولێر
• (٣٤٩) سلێمانی
• (٢٧٥) دهۆك
• (١٩) هەڵەبجە
• (٣١) گەرمیان
• (٤) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (٤١٥ چاکبوون)
• (٩٦) هەولێر
• (٩١) سلێمانی
• (٢١٤) دهۆك
• (٣) هەڵەبجە
• (٩) گەرمیان
• (٢) ڕاپەڕین
٤. مردن: (١٦ مردن)
• (٥) هەولێر
• (٤) سلێمانی
• (٦) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٥٢٤٢٤٥ (٥٣٧٦٠٨ هەولێر، ٣٤١٦٩٩ سلێمانی، ٦٣٥٦٢٩ دهۆك، ٩٣٠٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٣٦٦٢٥ (٤٥٨٠٣ هەولێر، ٤٠٢٦٩ سلێمانی، ٤٧٢٨١ دهۆك، ٣٢٧٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ١١٥٧٤٥ (٣٩٥٥٢ هەولێر، ٣٢٣٤١ سلێمانی، ٤٠٨٦٤ دهۆك، ٢٩٨٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٧٠٣٣ (٥١٩٢ هەولێر، ٦١٣٣ سلێمانی، ٥٥٦٨ دهۆك، ١٤٠ هەڵەبجە)
مردن ٣٨٤٧ (١٠٥٩ هەولێر، ١٧٩٥ سلێمانی، ٨٤٩ دهۆك، ١٤٤ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٥ی نیسان ٢٠٢١