وەزیرى خوێندنى باڵاى هەرێم رایگەیاند، تا سێ بۆ چوار هەفتەى داهاتوو پڕۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان بەرەو کۆتایی دەڕوات و خوێندنى ئەمساڵ کۆتایی دێت.
 
ئارام محەمەد ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان ئاماژەى بەوەکرد، زۆربەى زانکۆکان لەمانگى ١٠ى ساڵى رابردووەوە دەستیان بە خوێندن کردووە، تا ئێستا %٨٠ بۆ %٨٥ى خوێندن تەواوکراوە لەناو کەمپەکان.
 
وتیشى، تا سێ چوار هەفتەى داهاتوو تەواوى وانەکان تەواودەکرێن و دەتوانرێت خوێندن کۆتایی پێبهێنرێت.
 
 
وەزیرى خوێندنى باڵا جەختیکردەوە، دۆخى خوێندنى باڵا لەمەترسیدا نییە، لەگەڵ ئەوەشدا بەدواداچوونى چڕ و پڕ دەکەن بۆ پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان.