سنور ميديا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و  بنکەی سەربازی تورکیا لە باشیک و ئەو گروپە تیرۆریستییەی لە پشت ئەم کارەوەن دەکەن و باوەڕیانوایە هێرشەکانی ئەم دواییە هەوڵێکی زۆر دیار وئاشکران بۆ تێکدانی ئارامیی و ئاسایشی ئێمە و هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، “بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و  بنکەی سەربازی تورکیا لە باشیک و ئەو گروپە تیرۆریستییەی لە پشت ئەم کارەوەن دەکەم . هێرشەکانی ئەم دواییە هەوڵێکی زۆر دیار وئاشکران بۆ تێکدانی ئارامیی و ئاسایشی ئێمە و هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی”.

ئاماژەی بەوەشكردوە، “هەر گروپێکی چەکدار کە لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی عێراقدا نەبێت ، دەبێت دەستبەجێ لەسنوری هەرێمی کوردستان بکشێنەوە . لە ڕۆژانی داهاتودا من لەگەڵ هاوبەشانمان لە عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گفتوگۆ لەسەر ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە دەکەم”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، “ئەمشەو لەگەڵ سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی و سەرۆکی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی قسەم کرد ، بۆ جەختکردنەوە و دوپاتکردنەوەی هەماهەنگیمان دەربارەی ئامانجی هاوبەشمان بۆ لێپرسینەوە لەو گروپە نایاساییانە . خەڵکی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە کە ئەندامانی گروپی تیرۆریستی پشت ئەم هێرشەی ئەمشەو ، باجی کردەوەکانیان دەدەن”.