سنور ميديا

دەنگێکی بەرز لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا و دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان دەڵێت، “مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر کرا”.



سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر بە رووداوی راگەیاندوه‌، “دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیستراوە”، ئاماژەی بەوەش کرد تەقینەوەکە بەهۆی کاتیۆشایەکەوە بووە کە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان و ئەمریکا کراوە و تاوەکو ئێستا زیانەکانی دیار نییە.

هاوکات ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر راگەیاند “دەنگی تەقینەوەکە لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بیستراوە، لێکۆڵینەوەکان بۆ ئاشکراکردنی ئەو شوێنەی مووشەکەکەی لێوە ئاراستە کراوە دەستیپێکردووە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، زیانی گیانی نەکەوتووەتەوە”.

 

زياتر