سنور ميديا

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گوندی بێنێ-ی سەر بە ناوچەی شێراوا، دووەم فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک خرایەخوارەوە.

 

بە گوێره‌ى هه‌واڵێكى هاوارنیوز ، ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک لەسەر ئاسمانی گوندی بێنێ و کەشتەر-ی سەر بە ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین سوڕاوەتەوە و پاشان لە گوندی بێنێ خراوەتە خوارەوە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردووش فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورک لەسەر ئاسمانی هەمان گوند خرایە خوارەوە.