لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە و دادگایی کردنی تۆمەتبارانی ئەنفال دا ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرۆک عەشیرەت و خەڵکی دەست رۆشتووی سەردەمی صدام لە لایەن دادکای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە داواکراون بە سیفەتی تۆمەتبار و بە تۆمەتی بەشداریکردن لە پرۆسەی ئەنفال و کوشتن و زیندەبەچاڵکردنی هەزاران کەس لەو پرۆسەیەدا دواتریش فەرمانی داستگیرکردنیان لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستانەوە گشتاندنی پێکراوە بۆ سەرجەم دادگاکانی لێکۆڵینەوە لە هەرێمی کوردستان لەو رێگایەشەوە بۆ سەرجەم دەزگاکانی پۆلیس و ئاسایش لە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دەستگیرکردنیان و ڕادەستکردنیان بە دادگای تایبەتمەند بە مەبەستی دادگایی کردنیان بەڵام جگە لە دادگای لێکۆڵینەوەی کفری کە لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوی پێشووتری کفری ( حاکم هاوژین) دوو لەو تۆمەتبارانەی دەستگیر کرد لە هیچ شۆێنێکی تری هەرێمی کوردستان ئەو بریارەی دادگا جێبەجێنەکراوە و هیچ کام لەو تۆمەتبارانە دەستگیرنەکراون و ڕادەستی دادگا نەکراون دیارە هۆکاری ئەمەش بۆ چەند بابەتێک دەگەرێتەوە کە شیاوی ئەوەیە خەڵکی کوردستان و کەس و کاری سەربەرزی قوربانیانی ئەنفال لێ ی بەئاگا بن لەوانە شێوازی پێکهێنانی فەوجی جاشەکان و رەزامەندی دەربرینی سەرکردایەتی کورد بۆ دروستکردنی ئەو فەوجانەو پێوەندی نهێنی و ئاشکرای نێوان زۆریک لە مستەشارەکان وسەرکردایەتی حزب و هێزی چەکداری کوردی کە رەنگە بە دادگایکردنی مستەشارەکان زۆر بابەت پەردەی لەسەر هەڵبدرێتەوە و زۆرکەسی تریش کە بە قارەمان و پاڵەوانی ئەم میللەتە ناویان دەرکردووە تێوەبگلێن و مێژووی زۆر پاڵەوانی ئەم میللەتە ئاوەژوو ببێتەوە راستیەکان دەربکەون
بابەتێکی تر کە گرنگە ئاماژەی پێ بکەێن ئەوەیە کە پرۆسەی ئەنفال و کیمیابارانی شار و کۆندەکانی کوردستان وەکو بەشێک لە شەری عێراق و ئێران سەیر دەکرێت کە سەرکردایەتی هێزی چەکداری کورد لە بەرەی ئێران بوون و صدام ورژێمەکەی بە نوێنەرایەتی و پاڵپشتی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی شەریان دەکرد بویە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کە پاڵپشتی دروستکردنی دادگای باڵای تاوانەکانیان دەکرد لە عێراق نەینویسست زیاتر لەسەر تاوانەکانی صدام ورژێمەکەی بوەستن چونکە زیاتر رووی راستقینەی خویان دەردەکەوت و پلان و بەشداری و هاوکاریە سەربازی و سیاسی و هەواڵگریەکانیان زیاتر ئاشکرا دەبوو هەر بوویە بە شانۆگەری دادگایکردنی صدام و چەند کەسێک لە سەرکردایەتی حزبی بعث کوتاییان پێهێنا و زیاتر لە سەر بابەتەکە نەچوون، خۆشباوەری خەڵکی کوردستان بە حکومەتەکەی و چەندبارە هەڵبژاردنەوەیان وپێش نەخستنی سیستەمێکی گونجاو بۆ ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان کە تیایدا دادگا سەروەر بێت و بریارەکانی تەنها مورەکەبی سەر کاغەز نەبن هۆکارێکی ترە بۆ دەستگیرنەکردنی مستەشارە تۆمەتبارەکانی دوسیەی ئەنفال بویە تاوەکو خەڵکی هەرێمی کوردستان و کەس و کاری سەربەرزی ئەنفالەکان بروایەن بەو دەسەڵاتە هەبێت کە فەرمانرەوای دەکات لە هەرێمی کوردستان و تاوەکو تێپەری ئەو عقڵێتە حزبیە نەکرێت کە لە کوردستان پەێرەو دەکرێت ئەوا تۆمەتبارانی کەیسی ئەنفال هەر وا بە ئازادی دەسورێنەوە و زیاتر زیان بە خەڵکی کوردستان دەگەێەنن بەڵام ئەگەر خەڵکی کوردستان خویان رێکبخنەوە و سیاستەمێکی نوێی فەرمانرەوای لە هەرێمی کوردستان پێش بخەن کە تیایدا داگا سەروەر و سەربەحۆ بێت ئەوە دۆسیەی مستەشارەکان دوسیەیەکی کاراوەیە و کاتی دادکایی کردنیانە..
له‌ڕۆژنامه‌ى “پرس “ه‌وه‌ وه‌رگيراوه‌