لەموسڵ ژمارەیەك تەرمی نەناسراو دۆزرانەوەو بەرگری شارستانیش دەڵێت:تەرمەكان تەنها ئێسك و پروسكیان ماونەتەوەو لەكاتی ئازادكردنی موسڵدا لەلایەن داعشەوە كوژراون.
 
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی موسڵ لە راگەیەنراوێكیدا بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ 14ی 4ی 2021 تیمەكانی فریاگوزاری بەگری شارتسانی نەینەوا بەهاوكاری تیمێكی گەڕاندن و رزگاركردنی فریاكەوتنی سەر بە بەرگری نەینەوا 6 تەرمی نەناسراویان دۆزیوەتەوە كە كە تەهها ئێسكەكانیان ماونەتەوە.
 
ئەوەشی رونكردوەتەوە كە ئەو تەرمانە بۆ سەردەمی ئازادكردنی موسڵ دەگەڕێنەوەو لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە لەناوچەی شەهوانی موسڵ كۆن كوژران .
 
باسی لەوەشكردوە كە تەرمەكان رەوانەی پزیشكی دادوەری موسڵ كراون تا رێوشوێنەكان بۆ ناسینەوەیان بگیرێتەبەر.