سازدانى : كاروخ عومەر – لاوان ئەحمد
لەم دیدارەدا ڕۆژنامەى (پرس) چەند پرسێکى تایبەت بە دۆسیەى دادگایی نەکردنى جاش و موستەشارەکان لە تاوانى ئەنفال و بڕیاری لیبوردنى بەرەى کوردستانى , هەروەها ئەو هەڕەشەو پەیامانەى ڕ‌ژێمى بەعس پێش دەستپێکردنى پرۆسەى ئەنفال بۆ حزبە سیاسیەکانى کورد و هێنانى سوپاى پاسداران لەگەڵ محەمەد حاجى مەحمود – سکرتێرى حزبى سۆسیالیستى کوردستان گەنگەشە دەکات:
پرس : ئاشکرایە دادگاى باڵاى تاوانەکان لە عێرق لەساڵى ٢٠٠٧ بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ (٤٢٣) تۆمەتبار لە کەیس ئەنفال دەکرد لەو ژمارەیەش (٢٥٨) تۆمەتباریان کوردن , بریاری دەستگیرکردنی تۆمەتبارانیش نێردرا بۆ هەرێمی کوردستان بۆجێبەجێ کردن ,بەڵام ئەوەى جێى پرسیار‌و نیگەرانى کەس و کارى ئەنفالکراوانە ئەوەیە بڕیارەکە جێبەجێنەکرا دەمانەوەێ بۆچوونى بەڕێزتان لەوە بارەوە بزانین ؟
محەمەد حاجى مەحمود: سه‌باره‌ت به دادگايكردنى جاش و مووسته‌شاره‌كان , دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق خۆيان ده‌توانن داواى ده‌ستگيركردنى ئه‌و تۆمه‌تبارانه بكه‌ن هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه زۆرێك له‌وانه ئێستا لە ژیاندا نەمابن , به‌ڵام كاتى خۆى له‌لايه‌ن به‌ره‌ى كوردستانيه‌وه بڕيارى لێخۆشبوونيان بۆ ده‌رچووه، بۆيه ئه‌و بڕياره كاريگه‌رى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه هه‌يه ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێين ئه‌و كاته‌ى به‌ره‌ى كوردستانى ئه‌و بڕياره‌ى ده‌ركرد دادگا نه‌بوو , هه‌موو ته‌ركيزێکى هێزه سياسيه‌كان له‌سه‌ر كۆتايى هێنان بوو به ده‌سه‌ڵاتى به‌عس بیرشمان نەچێت زياتر له (400) هه‌زار چه‌كدارى كورد له‌گه‌ڵ ڕ‌ژێمى به‌عس بوون ئه‌گه‌ر بێت و به‌ره‌ى كوردستانى ئه‌و كاته ئه‌و بڕيارى لێبووردنه‌ى ده‌رنه‌كردايه ڕه‌نگه ئه‌وان له‌به‌رى ڕژێم بمانايه‌نه‌ته‌وه ڕه‌نگه ئه‌م ڕاپه‌ڕين ڕووينه‌دايه به ئاسانى و ئه‌وكات خه‌ڵكێكى زۆر ده‌بوونه قوربانى، ئه‌و بڕيارى لێ بووردنه وايكرد ئه‌و چه‌كدارانه‌ى هاوكارى ڕ‌ژێمى به‌عس بوون بگه‌ڕێنه‌وه و لوله‌ى تفه‌نگه‌كانيان بكه‌نه ڕژێم ئه‌مه له‌لايه‌ك له‌لايه‌كى تره‌وه به‌ره‌ى كوردستانى ئه‌و كاتى توانى هێزه سياسيه‌كان يه‌كبخات و شه‌ڕى ناوخۆ نه‌هێڵێت وتوانى دوو بڕيارى گرنگ ده‌ربكات لەوانە : بڕيارى لێبووردن ده‌ربكات بۆ هه‌موو چه‌كداره‌كانى ڕ‌ژێمى عيراق هه‌روه‌ها بڕيارى ده‌ستاوده‌ست كردنى ده‌سه‌ڵات له خۆيه‌وه وه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بكات.
پرس : باسى لێبوردنى گشتیت کرد لەلایەن بەرەى کوردستانییەوە ئایا ئەو بەرە مافى یاخود دەسەڵاتى یاسایی هەبوو لێبوردنی گشتی بۆ تۆمەتباران لە کەیسى ئەنفال دەر بکات واتا ئەو جۆرە لێبوردنە لەو تۆمەتبارانە لەڕووی یاساییەوە گونجاوە ؟
محەمەد حاجى مەحمود : دەمەوێ ئەوە بڵێم خۆ بریارى هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيش هه‌ر بڕيارى به‌ره‌ى كوردستانى بووه بۆيه ئه‌گه‌ر به‌ره‌ى كوردستانى شه‌رعێتى نه‌بووبێت په‌رله‌مان و حكومه‌تيش شه‌رعێتى نيیه بەبڕواى من ئەم پرسیارە دەبێت خه‌ڵكه ياسايیه‌كه بڕيارى لەسەر بدەن ئایا به‌ره‌ى كوردستانى و بڕياره‌كانى شه‌رعى بوونه يان نا چونكه به‌ره‌ى كوردستانى خاوه‌نى بڕيارى سياسى و سه‌ربازى و ئيدارى بوو وه زياتر له ساڵێكيش ئيداره‌ى كوردستانى كردوه .
«حكومه‌تى عيراقى داواى لێ بووردنى له ده‌وڵه‌تى كويت كردوه ئێستا پاره‌ى خه‌ڵكى ئه‌نفال كرا‌و ده‌دات به قه‌ره‌بووى خه‌ڵكى كويت دا ئه‌مه له‌كاتێكدايه ميلله‌ته‌كه‌ى خۆى خۆى له‌ناوى بردوه ئاماده نيه داواى لێ بووردن له ميلله‌ته‌كه‌ى خۆى بكات»
پرس: دەمانەوێ جیا لە بڕیارى لیبوردنى بەرەى کوردستانى هەڵویستى محەمەد حاجى مەحمود – سکرتێرى حزبى سۆسیالیستى کوردستان بزانین لەسەر جاش و موستەشار و پرسى دادگاى و دادگاینەکردنیان ؟
محەمەد حاجى مەحمود: به‌بڕواى من جاش و موسته‌شاره‌كان جياوازيه‌كى ئه‌وتۆيان نيیه هه‌موويان پياوى ڕژێم بوون ،دەزانین له‌گه‌رميان و شوێنه‌كانى تر ده‌سوڕێنه‌وه ڕه‌نگه بوترێ ئه‌مه‌يان كه‌متر ده‌ستى هه‌بووە له تاوانى ئه‌نفال دا به‌ڵام بیرمان نەچێت دواجار هه‌رهه‌موويان چه‌كيان بۆ ڕ‌ژێمى به‌عس هه‌ڵگرت ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت دادگا يه‌كلای بكاته‌وه و تاوانبار‌و بێ تاوان لەیەک جیابکاتەوە ،له‌م ڕۆژانه يه‌كێك له‌و سه‌رۆك جاشانه له كۆيه مردوه كه (٣٥) پێشمه‌رگه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ (١٠) پێشمه‌رگه‌ى يه‌كێتى له‌ده‌شتى كۆيه و هه‌ولێر وته‌قته‌ق به كوشت داوه به‌ڵام بينيمان مه‌راسيمێكيان بۆ كرد بەشێوە بە شان و باڵیدا دەهاتن وه‌ك ئه‌وه‌ى كوردستان ئه‌و ئازادى كردبێت به‌ڵام ده‌ڵێى چى ئيتر !
پرس: بە پێى عورف و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان حکومەتى ئێستاى عێراق وارس و میراتگرى حکومەتەکانى پێش خۆیەتى , بەڵام تا ئێستا قەرەبووى ماددى و مەعنەوەى کەس و کار‌و قوربانیانى ئەنفالى نەکردووە بەبڕواى بەڕێزتان هۆکارى ئەمە بۆ چى دەگەڕێتەوە ؟
محەمەد حاجى مەحمود : پێويست بوو په‌رله‌مانى عێراق يان حكومه‌تى عێراقى يان نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا له‌و ماوه دوور و درێژه‌ى دواى ڕووخانى ڕ‌ژێمى به‌عس هه‌وڵيان بدايه حكومه‌تى عێراق داواى لێ بووردن له كه‌س و كارى قوربانيانى ئه‌نفال بكات چونكه حكومه‌تى عيراقى داواى لێ بووردنى له ده‌وڵه‌تى كويت كردوه ئێستا پاره‌ى خه‌ڵكى ئه‌نفال كرا‌و ده‌دات به قه‌ره‌بووى خه‌ڵكى كويت دا ئه‌مه له‌كاتێكدايه ميلله‌ته‌كه‌ى خۆى خۆى له‌ناوى بردوه ئاماده نيه داواى لێ بووردن له ميلله‌ته‌كه‌ى خۆى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ببێت به‌پرسێكى گه‌وره كه پرسى له‌ناوبردنى مرۆڤه من پێموايه سارێژكردنى به‌شێك له‌برينه‌كان لاى حكومه‌تى عێراق و نوێنه‌ره‌كانى كورده له به‌غدا كه فشار دروست بكه‌ن خه‌ڵكى ئه‌نفال و كه‌سوكاريان قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه.
«بڕیارى هەڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيش هه‌ر بڕيارى به‌ره‌ى كوردستانى بووه بۆيه ئه‌گه‌ر به‌ره‌ى كوردستانى شه‌رعێتى نه‌بووبێت په‌رله‌مان و حكومه‌تيش شه‌رعێتى نيیه»
پرس : وه‌زاره‌تى شه‌هيدان و ئه‌نفال كراوان ئێستا لاى حزبه‌كه‌ى ئێوه‌يه ( حزبى سۆسیالیستى کوردستان ) ئایا ئێوە وەزیرتان وەرگرتووە یان وەزارەت دواتر كارنامه‌ى چاكسازى ئێوه چیيه لەخزمەتکردنى کەس و کارى ئەنفالکراوان و کەسوکارى شەهیدان؟
محەمەد حاجى مەحمود: به‌ڵێ بەئامانجى خزمەتکردن وەزیرەکەمان ئەو وەزارەتەى وەرگرتووە به‌ڵام خۆ هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كه هى ئێمه نيیه، ئێمه هه‌ر وه‌زيره‌كه و چه‌ند كه‌سێكمان له‌وێيه ئه‌وانى تر هه‌مووى پارتى و يه‌كێتين به‌ڵام به‌تەئکید وه‌زيره‌كه‌ى ئێمه به‌رنامه‌ى چاكسازى خۆى هه‌يه و ده‌ستى به‌جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌كەى كردووه وته‌نها وه‌زاره‌تێك له‌م كابينه‌يه‌دا ده‌ستى به چاكسازى كردوه وه‌زاره‌تى شه‌هيدان و ئه‌نفال كراوانه بۆنمونه پێشتر مووچه‌ى شه‌هيدان حزبه‌كان ئه‌يانخسته فه‌رده و له باره‌گاى حزبه‌كانيان دابه‌شيان ده‌كرد واتا وه‌ك ده‌زگايه‌ك نه‌بووه وه‌زاره‌تى شه‌هيدان زياتر وه‌كو باره‌گايه‌ك بووه به‌ڵام ئێستا هه‌موويان ناسنامه‌يان بۆ كراوه و له بانك مووچه‌كانيان وه‌رده‌گرن ئه‌مه وه‌ك نمونه‌يه‌ك …
پرس : په‌يوه‌ست به پرۆسه‌ى ئه‌نفال هه‌ندێ شت باس ده‌كرێ بۆنموونه ڕێگرى كردن له خه‌ڵك بۆ ده‌ربازبوون له پرۆسه‌كه هه‌روه‌ها حزبه سياسیيه‌كان ڕۆڵيان هه‌بووه له هێنانى سوپاسى پاسداران بۆسنوورى كفرى و هه‌ندێ شوێن تر دەوترێ ئه‌م كارانە هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ى عێراقى ئه‌و تاوانە بەرامبەر بە کورد ئه‌نجامبدات ؟
محەمەد حاجى مەحمود: خۆى حكومه‌تى عێراقى چه‌ند جارێك نامه‌ى نارد بۆ هێزه سياسيه‌كان ، به‌ڵام نامه‌كه‌ى زياتر هه‌ڕه‌ش ئامێز بوو، له‌نامه‌كاندا باس له‌وه‌كرابوو كه ئه‌گه‌ر ئێوه پێش جه‌نگى
ئێران و عێراق لەگەل ئێمه ڕێکنەکەون ئێمە شه‌ڕمان وه‌ستان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌موو شتێكتان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ين، به‌ڵام ئه‌وان نه‌وه‌ستان بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵاميان بدرێته‌وه نامه‌كانيش ماون كاتى خۆى له‌ڕێگه‌ى دكتۆر موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانى و شێخ عه‌تاى تاڵه‌بانى ڕاده‌ستى شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لى كراون ،به‌ڵام نا حكومه‌تى عێراقى ده‌يويست كورد له‌ناو به‌رێت و وه‌ڵاتێكى سووتاومان بۆ به‌جێبێڵت ،وه ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستى هات به‌رامبه‌ر كورد ئه‌نجامى دا ، سه‌باره‌ت به سوپاى پاسدارنيش ڕه‌نگه له سنوره‌كانى هه‌ڵه‌بجه و هه‌ندێ شوێن ئه‌وه كرابێت به‌ڵام پێموانيه له گه‌رميان پاسدار له‌و سنوره بوونى هه‌بووبێت به‌ڵام هێزێكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئيسلامى كه هێزى به‌در بوون كه ئێستا (٤٩) په‌رله‌مانتاريان هه‌يه له په‌رله‌مانى عێراق هێزى ئۆپۆزسيۆنى عيراقى بوون له براوه‌ل و قه‌ڵاى ته‌په‌گه‌روس بوونيان هه‌بوو ،ڕێككه‌وتنيان هه‌بوو له‌گه‌ڵ هێزه كوردیيه‌كان تەنانەت باره‌گاكانيان هاته سه‌راى سوپحان ئاغا و ناڵ پارێز و بەڵام باره‌گاى سه‌ره‌كيان له قه‌ڵاى ته‌په‌گه‌ڕوس بوو كه ئه‌ويش عێراقى بوون نه‌ك سوپاى پاسداران بۆيه پێموانيه له‌گه‌رميان شه‌ڕى ئێران و عێراق كاريگه‌رى هه‌بووبێ له‌سه‌ر پرۆسەى ئەنفال .
پرس : پێتوايه هيچ ڕێگه‌يه‌ك هه‌بوو بۆ ڕێگرى له‌و تاوانه به‌تايبه‌ت له‌ڕێگه‌ى دانووستان و وه‌ڵام دانه‌وه‌ى هه‌ندێ له داواكاری و مەرجەکانى ڕژێم ؟
محەمەد حاجى مەحمود: ئێمه جوابمان دايه‌وه، وتمان ئامادەىن بۆ دانوستان ، بەڵام ئەوان ئامادە نەبوون و بڕیارى خۆیان دابوو ، پێشتریش وتم نامەکانى بەعس هەمووى هەڕەشە بوو ، ئیتر جەنگى ئێران –عێراق وەستا و تەنازوولى بۆ ئێران کرد ، کەچی هات میللەتەى خۆى لە ناوبرد.
پرس : کاک محەمەد بەبڕواى تۆ بەبێ چاوساغى جاش و موستەشار بەعس دەیتوانى پرۆسەکە بەو زیانە گەورەییە وەک خۆى جێبەجیبکات؟
محەمەد حاجى مەحمود : بەتەئکید بەشدارى نزیکەى (٤٠٠) هەزار چەکدارى کورد شانبەشانى سوپاى عێراق لە پرۆسەکە بەشداربوونە ئەوە کاریگەرى خۆى هەبووە.
پرس : دەتوانین بڵێن ئەنفال کۆتایی هاتووە ؟ یان هەمیشە ئەگەرێکى کراوەیە؟
محەمەد حاجى مەحمود : خۆى لەڕاستیدا شوێنەوارى ئەنفال بەدەیان ساڵى تر سارێژ نابێت ، ئاسانیش نییە بە زووى سارێژ بکرێ ، بەڵام بۆ وەڵامى پرسیارەکە دەتوانم بڵێم نیەتەکە هەیە ، بەڵام بڕواناکەم جارێکى تر ئەنفال و کیمیابارانکردنى کورد دووبارە بێتەوە ، چونکە پێیانناکرێ ، گۆڕانکارى گەورە لەناوچەکە ڕوویداوە ئێستا دونیا دونیاى فرەجەمسەرە ، بۆیە زەحمەتە بتوانرێت جارێکى تر بێکەس و زیندەبەچاڵ و وڵاتەکەمان وێران بکرێ.
پرس : بەبڕواى بەڕێزتان نوێنەرانى کورد لە بەغدا بۆچى نەیانتوانییەوە ئەنفال بە جینۆساید بناسێنن لانى کەم لە عێراقدا ؟
محەمەد حاجى مەحمود : نوێنەرانى کورد لە بەغدا نەک هەر نەیانتوانیوە ئەنفال بە جینۆساید بناسێنن و حکومەتى عێراق ناچار بە لێبوردن بکەن ، بەڵکو نەیانتوانیوە ڕێککەوتننامەى ساڵ ١٩٨٤ى عێراق – تورکیا هەڵبوەشێننەوە کە بەپێى ئەو ڕێککەوتنامەیە تورکیا بۆ جوڵاندنى هێز بۆ سنوورەکانى عێراق و هەرێمى کورستان پێویستى بە ڕەزامەندى عێراق نییە بەڵکو ڕەزامەندى لە پەرلەمانى تورکیا وەردەگرێت، نوێنەرانى کورد بۆ ناوچە جێناکۆکەکان چییانکردووە ؟ زۆر بابەتى تریش …..