لەدوای بەرزبوونەوەى بەرچاوی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخەکەی جارێکی تر هاڕەی کردەوە بە شێوەیەک هەر 100 دۆلارێک زیاتر لە هەزار و 200 دیناری لێ بوویەوە.   
 
لەئێستادا نرخی هەر 100 دۆلارێک بەرامبەرە بە 148 هەزار دینار، لەکاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (14ی نیسانی 2021) لەکاتی کردنەوەى بازاڕدا بە 149 هەزار و 300 دینار بوو.
 
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلار و دراوی بیانی زیاتر کردووە بە مەبەستی ڕاگرتنی هاوسەنگی بازاڕ و پڕکردنەوەى ئەو خواستەی کە لەسەر دۆلار دروست بووە.
 
بەپێی نوسراوەکە، بانکەکە بەپێی ڕیزبەندی بانکەکان لە A تاوەکو C، بڕە پارەیەکی دابینکردنەوە تاوەکو پێیان بفرۆشێت.