بیستنی هەواڵی خۆکوشتنی سابینی تەمەن 23 ساڵ لە ڕانیە نەک هەر باوکی و خانەوادەکەى توشی شۆک کرد، بەڵکو هاوڕێکانیشی خستەحاڵەتێکی سەیرەوە، چونکە ئهو كچه كێشهی كۆمهڵایهتی نهبووه و لای هیچ كهسیش سكاڵاو دهردهدڵی نهكردووه.
ئێوارەی ئەمرۆ دەوروبەری کاتژمێر 3:30 خولەک، کچە خوێندکارێک بەناوی سابین خالید (تەمەن 23 ساڵ) کە خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی پزیشکی بوو، بە لەچکەکەی خۆی لە ماڵەکەیاندا خۆی هەڵواسی، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی دەرکەوت سابین هەرزوو گیانی لە دەست داوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگهیاند “تەرمی سابین ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و دۆسیە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە”.
سابین لە پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە یەکەمەکانی سەر ئاستی کوردستان بووە و دوای وەرگیرانی لە بەشی پزیشکی زانکۆی سلێمانی تا قۆناغی سێ نمرەکانی بەرز بوون، بەڵام دواتر نمرەکانی وەک پێشوتر نەبوون، هەر بۆیە توشی خەمۆکی بووە، بەشێک لە خزم و کەسوکاری سابین ئەو بابەتە بۆ هۆکاری خۆخنکاندنی دەگەڕێننەوە.
سنورمیدیا ههوڵیدا لهڕێگهی تهلهفۆنهوه لهگهڵ باوكی سابین گفتوگۆ بكات بەڵام کەسێکی تر وەڵامی پەیوەندییەکەى دایەوە و وتی”ئێمه و باوکیشی توشی شۆک بووین، ناتوانین قسه بكهین”.

هاوژین عامر کە هاوڕێی سابینە لە فەیسبوک بۆی نوسیوە، “کچێک لە سەرەتایی تەمەندا، خوێندکاری بەشی پزیشکی، لە بنەماڵەیەکی گەورە و بەناوبانگ، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، بۆ؟ کەس نەڵێت کێشەی دەرونی و هۆکاری کۆمەڵایەتییە، ئەو کچە بیست سەعات لەمەو پێش وێنەی تازەی خۆی داناوە لەسەفرە بووە، چ زوو کێشەی دەرونی بۆ پەیا بوو، من و ئەو کچە لە یەک پۆل بووین، کچێکی تابڵێی نمونە بوو لە ژیری و زیرەکی.”
