سنورمیدیا ـ تایبه‌ت
له‌بری داكۆكی له ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخه‌ری سه‌ره‌كی سه‌نته‌ری میترۆ سه‌ردانی ئه‌و كه‌سه ده‌كات كه به‌تۆمه‌تی سیخوڕی ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نوسی زیندانی كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ڕه‌حمان غه‌ریب، ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی ڕۆژنامه‌نوسان كرد.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی سایتی وێستگه‌نیوز كه سیروان غه‌ریب، برای ڕه‌حمان غه‌ریب خاوه‌ندارێتی ده‌كات بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت به ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆی وتووه”بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی ئازادی رۆژنامەوانیی دەکات و پێویستە دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، بە پێدانی زانیاریی دروست، یارمەتیدەری کاری رۆژنامەوانیی بن، بۆ ئەوەی راگەیاندنکارانی کوردستان، پیشەییانە ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌پێی ڕاپۆرتێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌سنوری حكومڕانی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، تەلەفزیۆنەکانی Rudaw و K24 دەستیان دەگات بە هەموو دامەزراوە گشتییەکان و زانیارییەکانیش، به‌ڵام میدیاكانی دیكه ده‌ستیان ناگات به‌هیچ زانیارییه‌ك.
“ڕه‌حمان غه‌ریب داوای ئازادكردنی ڕۆژنامه‌نوسانی بادینانی نه‌كردووه”
له‌دانیشتنی دووه‌می دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر له ڕۆژ16-2ی ئه‌مساڵ پێنج ڕۆژنامه‌نوس و چالاكوانی بادینان( شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا، ئەیاز کەرەمی) به‌تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان زیندانی كران.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له دیداری نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ڕه‌حمان غه‌ریب، باس له‌و ده‌ستگیركراوانه نه‌كراوه، پێده‌چێت هۆكاری باس نه‌كردنی ئه‌م په‌یوه‌ندییه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه ڕێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ ماوه‌یه‌كی زۆره له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی دروست بكات و نه‌یه‌وێت له‌یه‌كه‌م دیدار په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان كۆتایی بێت و سه‌رۆكی حكومه‌ت لێی زویربێت.
“سه‌نته‌ری میترۆ په‌رده‌پۆشی تاوانه‌كان ده‌كات”
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سنورمیدیا كه‌وتووه، ژماره‌یه‌ك كه‌یسی گێچه‌ڵی سێكسی له‌ناو میدیاكان بۆ سه‌ر ژنان براوه‌ته سه‌نته‌ری میترۆ، به‌ڵام تائێستا هیچ به‌دواداچونێكی جدی بۆ ئه‌و بابه‌تانه نه‌كراوه و بگره په‌رده‌پۆش كراوه.
یه‌كێك له‌و كچه ڕۆژنامه‌نوسانه كه له‌ده‌ستگایه‌كی ڕاگه‌یاندن گێچه‌ڵی سێكسی پێكراوه و نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به (سنورمیدیا)ی ڕاگه‌یاند” كۆتایی ساڵی 2019، له لایه‌ن به‌رپرسی ده‌ستگاكه‌مه‌وه توشی گێچه‌ڵی سێكسی بووم، پاشان بۆ ئه‌وه‌ی داكۆكیم لێبكرێت هه‌موو به‌ڵگه‌كانم ڕاده‌ستی ڕه‌حمان غه‌ریب و سه‌نته‌ری میترۆ كرد”.
وتیشی” سه‌نته‌ری میترۆ داكۆكی لێنه‌كردم، پاش ماوه‌یه‌كیش پێشوازیان له‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌م كرد كه گێچه‌ڵی سێكسی پێ‌كردم”.
“له به‌ره‌ی ئازادی و خه‌ڵكه‌وه بۆ به‌ره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی”
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن و پشتگیریكردنی ده‌نگی ئازاد و ڕۆژنامه‌نوسان دامه‌زرا، ڕه‌حمان غه‌ریب لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانیش خۆی وەک داکۆکیکاری مافی ڕۆژنامەنوسان ناساندووە، بەڵام تائێستا جگە بەیاننامە و ڕاپۆرتی پێشێلکاری ساڵانە بوێری ئەوەی نییە لێدوانیش لەسەر هیچ پرسێکی ئازادی ڕادەربڕین بدات.
له‌دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ڕه‌حمان غه‌ریب، سه‌نته‌ره‌كه پاشه‌كشه‌یكردووه و به‌كاری هێناوه بۆ ده‌ستكه‌وتی مادی و مه‌عنه‌وی بۆ خۆی و برا و هاوڕێكانی.
به‌هۆی ئه‌م جۆره كارانه‌ی ڕێكخرا و سه‌ندیكاكان له‌ئێستادا ڕۆژنامه‌نوسان بڕوایان پێیان نه‌ماوه و دروسكردنی ڕێكخرا و گروپی بێلایه‌ن به كارێكی پێویست ده‌زانن.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌ركۆ جه‌مال ڕۆژنامه‌نوس به (سنورمیدیا) ڕاگه‌یاند” من وەکو ڕۆژنامەنوسێک کە زیاتر لە 10 ساڵە کاری ڕۆژنامەوانی دەکەم، هیچ کاتێک سەندیکای ڕۆژنامەنوسانم بە جێگای ئومێد نەزانیوە، پێشم وانییە داکۆکیکاری جدی مافی ڕۆژنامەنوسان بن، هەر بۆیە تائێستا بڕوام بەوە نییە ببمە ئەندامی ئەو سەندیکایە. پێشم وایە ئەگەر ئەو سەندیکایە جدی بونایە و وەک هەر سەندیکا و کایەیەکی دیکەی ئەم وڵاتە حزبی نەبوونایە، تۆماری پێشێلکاری و کوشتن و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان لەهەرێم بەمشێوەیە نەدەبوو”.
وتیشی ” بە پێویستی دەزانم ڕۆژنامەنوسان بۆخۆیان بتوانن سەندیکایەک بە پشتیوانی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی دابمەزرێنن تا ڕۆڵیان هەبێت لە باش کردنی کاری ڕۆژنامەوانی و ڕێگریش بن لەو هەموو پێشێلکاریەی بەرانبەر ڕۆژنامەنوسان دەکرێت”.
نزیك بوونه‌وه له ده‌سه‌ڵات و كاركردنی پشتی په‌رده له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری میترۆ و ڕه‌حمان غه‌ریب، بووه‌ته جێگه‌ی نائومێدی ڕۆژنامه‌نوسان و پێشیان وایه له ئێستادا ئه‌و سه‌نته‌ره به‌شێكه له پلانی سه‌ركوتكردنی ئازادی و ڕۆژنامه‌نوسان.