ڕۆژنامەی (پرس) وەک ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆی تایبەت بەپرسی جینۆساید و کۆمەڵکوژی و گەیاندنی دەنگی نەبیستراوی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بەنەفەسێکی جیاوازی کارکردن بڵاو دەبێتەوە و هەوڵێک دەبێت بۆ خستنەڕووی دیوەشاراوەکانی تاوانی ئەنفال و تێپەڕاندنی قۆناغی کولاندنەوەی برینی کەسوکاری ئەنفالکراوان و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی کەیسی ئەنفال بۆ دەستکەوتی حیزبی و سیاسی ، موزایەدی سیاسیەکانی کورد، لێرەوە ئەرکی ڕۆژنامەی (پرس) دەستپێدەکات.
 
بابەتەکانى ئەم ژمارەیە :
– (پرس) بۆ یەکەمجار دیدارێکى نەوشیروان مستەفا تایبەت بەئەنفال بڵاو دەکاتەوە
– هاوژین حامد ئەو دادوەرەى لەسەر دەستگیرکردنى جاش و موستەشارەکان ناچار بەهەڵهاتن کرا نهێنیەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت : بەدڵنیاییەوە ئێستاش هەڕەشەی کوشتنمان لەسەرە.
– محەمەد حاجى مەحمود : به‌بڕواى من جاش و موسته‌شاره‌كان جياوازيیان نيیه‌ هه‌موويان پياوى ڕژێم بوون
– مەلا بەختیار : پێویستە پرسى ئەنفال لە دەستی حیزبە سیاسییەكان دەربهێنرێت و لەبەزەیی مرۆییەوە بگۆڕدرێ بەپرسێكی نەتەوەیی ستراتیژی
– پارێزەر کاوە لەتیف : ڕەنگە بە دادگایکردنی موستەشارەکان مێژووی زۆر پاڵەوانی ئەم میللەتە ئاوەژوو ببێتەوەو ڕاستییەکان دەربکەون
– بۆچی سه‌رجه‌م موسته‌شاره‌كان به‌شدارن له‌ تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال؟ (عەلى مەحمود محەمەد)
– جینۆسایدكردنی كوردستان .. تاوانێك له‌ڕابووردوو،مه‌ترسییه‌ك له‌پێشماندا؟( تەها سلێمان)
– چۆنێتی بەنێودەوڵەتی کردنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان (سالار مەحمود)
– کاتێک نەوەی ئەنفالەکان یاخی دەبن (مەجید ساڵح)
– چیرۆكه‌كانی ئه‌نفال و كوردی بێده‌ربه‌ست (لەتیف فاتیح فەرەج)
– چیڕۆكی هەڵگرتنی بوخچەكانی دوای ئەنفال ( سمکۆ سابیر )
– پرسى گۆڕەبەکۆمەڵەکان و هێنانەوەى ڕووفاتى ئەنفالکراوان (دیدارێک لەگەڵ بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى وەزارەتى شەهیدان)
– ئه‌نفال له‌ نێوان یاسا و موجامه‌له‌ ( گۆران عەلى محەمەد)
– لێبوردنه‌ گشتیه‌كه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی لەنێوان شەرعى و ناشەرعى بووندا له‌ دادگایكردنی جاش و موسته‌شاره‌كاندا (ڕاپۆرت)
– هێشتا کارێکی ئەوتۆمان بۆ ئەنفال نەکردووە هەتا دەستی لێهەڵبگرین ( عومەر محەمەد)
– جريمة الانفال ( المقدم علي جمال قدوري)
– چیرۆكێك له‌ پرۆسه‌كانی جینۆسایدی ئه‌نفالی (3)ى گه‌رمیانه‌وه (رفعەت محەمەد رشید)
– بۆچی تائێستا حکومەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاری ئەنفالکراوانی نەکردووەتەوە؟! ( ئەرسەلان پەرۆش)
– ئایا کورد ئەنفال بەجێ دەهێڵێ؟ ( خالد حاجى وادى )‌