لە بارودۆخێكى نادياردا لە پارێزگاى زيقار بوكێك لە یەکەم شەوی گواستنەوەیدا گیانلەدەستدا و بەهۆى گومانكردن لە گێڕانەوەكانی، زاواش دەستگير کرا.
سەرچاوەيەكى ئەمنیی ئاگادار لە پارێزگاى زيقار ڕایگەياند، ڕووداوەکە لە قەزای “سوق الشیوخ” لە ناوچەی “جیشات” ڕوویداوە، بوکەکە لە شەوی گواستنەوەیدا گیانی لەدەستداوە.
ڕوونيشكراوەتەوە، كەسوكارى زاوا ئاماژەيان بەوەداوە كە بوكەكەيان خۆى كوشتووە، بەڵام هێزەكانى پۆليس گومانيان لەو گێرانەوانە هەبووە و زاوايان دەستگيركردووە بۆ لێكۆڵينەوە لەگەڵى.
بهپێی زانیارییهكان، بوكەكە چەقۆ كراوە بە ڕانيدا و بەهۆى ئەوەشەوە خوێنبەرى سەرەكى بەركەوتووە و بووەتە هۆى خوێنبەربونى توند تا مردن.
شارەزايانى بەڵگەى تاوان ڕەتي دەكەنەوە بوكەكە خۆى كوشتبێت و جەختلەوەدەكەنەوە كە ڕوداوەكە تاوانكارييە و تائێستاش لێكۆڵينەوە لەگەڵ زاوادا بەردەوامە.