شێنێ عەزیز، یەكەمین شاجوانی كوردستان چوە قەفەزەی زێڕینەوە، ژیانی هاوسەرگیری پێكهێنا و بە مەرج شوی بە برای شاجوانی ئوستڕالیا كرد.
 
میدیاكاری كورد، كارۆخ لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی رایگەیاند، شێنی عەزیز ئاکۆ کە ساڵی 2012 وەک یەکەم شاجوانی کوردستان دەستنیشان کرا بە مەرج لە ئوستڕالیا شوی بە برای نینا موڕاد، شاجوانی پێشوی ئوستڕالیا کرد”.
 
وتیشی، “مەرجی کوڕەکە بۆ شێنێ ئەوەیە کە ھەرگیز نایەت لە نەرویج بژیت، لە کاتێکدا کە نەرویج شوێنێ گەورە بونی شێنێ-یە.، مەرجی شێنێ بۆ ھاوسەرەکەی ئەوەیە دەچێتە ئوستڕالیا کە ساڵی شەش سەفەر بۆ کوردستان بکات، بەم مەرجانە ئێستا ئەم دوانە ژیانی ھاسەرگیریان پێک ھێناوە بەڵام دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان”.
 
شێنێ عەزیز ئاکۆ لە ساڵی 1993 لەدایک بوە، لە ساڵی 2012 کاتێک بۆ یەکەمین جار مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوان لە کوردستان ئەنجام درا “شێنێ” توانی ببێت بە خاوەنی نازناوەکە.