هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئیداره‌ی خۆسه‌ریی رۆژئاوای كوردستان بریاریدا 30% مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی زیاد بكات، له هه‌رێمی كوردستانیش كه ئه‌زموونی ده‌یان ساڵی حوكمڕانیی هه‌یه، 21% له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی ده‌بڕێت.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئیداره‌ی خۆسه‌ریی رۆژئاوای كوردستان به‌پێی بڕیاری ژماره 97 كه ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 12ی نیسان ده‌ریكردووه بڕیاردراوه به زیادكردنی 30% موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌ی كرێ كارده‌كه‌ن.
له‌ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌دا هاتوه كه ئه‌م زیادكردنه له 1/4/2021 هه‌ژمارده‌كرێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به گرێبه‌ستی فه‌رمی كار بۆ ئیداره‌ی خۆسه‌ر ده‌كه‌ن له باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئیداره‌ی خۆسه‌ریی رۆژئاوای كوردستان به‌راورد به حكومه‌تی هه‌رێم هه‌م ئه‌زموونی حوكمڕانی و هه‌م داهاتی به‌رده‌ستی كه‌متره، كه‌چی له هه‌رێم چه‌ندین ساڵ و مانگه فه‌رمانبه‌ران یان مووچه‌كه‌یان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت یان هه‌ر جاره و به رێژه‌یه‌ك لێیان ده‌بڕدرێت.
له نوێترین بڕیاریشدا كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ریی رۆژئاوا، حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتی، ئه‌م مانگه‌ش به لێبڕنی 21% مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كه‌ن.
