لەبارەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان پەیامێکی بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نارد و رایگەیاند “ئه‌و رۆژانه‌ى له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا به‌سه‌رم بردن، هه‌ستمکرد ئه‌و فره‌ئايينى و فره‌كولتوورى و فره‌نه‌ته‌وه‌يييه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى هه‌يه‌تى، پشتيوانييه‌كى گه‌وره‌ى ئێوه و جيهانيشه.”
رۆژی 07-03-2021 پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ یەکەمجار لە مێژوودا گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پشوازیی لێ‌کرا. نێچیرڤان بارزانی، بە پاپا فرا‌نسیسی راگەیاند، “بەناوی هەرێمی کوردستانەوە زۆر بە گەرمی بەخێرهاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس دەکەین.. سەردانیان رووداوێکی مێژوویی مەزنە و جێگەی ئەوپەڕی شانازی و خۆشحاڵییە. ئێمە بە هەموو پێکهاتەکانی کوردستانەوە شانازی بە سەردانەکەی دەکەین. بڕوای تەواومان بە ئازادی و فرەئایینی هەیە”.
رۆژی دووشەممە 12-04-2021 پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان پەیامێکی بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نارد و سوپاسی کرد لە بەرامبەر ئەو پێشوازییەی لە کاتی هاتنی بۆ هەرێمی کوردستان لێیکراوە و گوتی “خۆشحاڵم سڵاوى برايانه‌م پێشكه‌ش به جه‌نابتان بكه‌م و هيواى كامه‌رانى بۆ ئێوه و گه‌لى خۆشه‌ويستتان بخوازم، هيوادارم خۆتان و ته‌واوى هاوكارانتان هه‌ميشه له ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى و به‌خششدا بن.”
لە پەیامەکەیدا پاپا فرانسیس دەڵێت “حه‌ز ده‌كه‌م بۆ جه‌نابتان و ته‌واوى کاربه‌ده‌ستان له‌گه‌ڵ ئێوه و هه‌موو گه‌لى عێراق، به‌تايبه‌تى دانيشتووانى خۆشه‌ويستى كورد، هه‌ستى قوڵی سوپاسگوزاريم بۆ ئه‌و پێشوازى و ميواندارييه گه‌رمه ده‌رببڕم كه له خۆم و ياوه‌رانى منتان كرد. هه‌روه‌ها هيوادارم سڵاو و رێزم به جه‌نابی به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى كوردستانى عێراق بگه‌يێنن. سوپاستان ده‌كه‌م كه خۆتان به‌شداريتان له نوێژ و قوداسه‌كه‌ماندا له ياريگەى فره‌نسۆ هه‌ريرى له هه‌ولێر كرد، ئه‌وه نيشانه‌ى گيانى ته‌بايى و لێبوورده‌يى و برايه‌تى و مرۆييتانه.”
پاپای ڤاتیکان لە پەیامەکەدا بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت “ئه‌و رۆژانه‌ى له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا به‌سه‌رم بردن، هه‌ستم كرد ئه‌و فره‌ئايينى، فره‌كولتوورى و فره‌نه‌ته‌وه‌يييه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى هه‌يه‌تى، پشتيوانييه‌كى گه‌وره‌ى ئێوه و جيهانيشه. ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوانی له عێراق ده‌كرێت بۆ هه‌مووان و به‌تايبه‌تى بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بسه‌لمێنێت كه وێڕاى هه‌موو جیاوازییه‌كانيش ده‌توانێت به پێكه‌وه‌يى و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن هاوكار بێت له بنياتنانى ژيانى مه‌ده‌نى و پته‌وكردنى په‌يوه‌نديى برايه‌تى و هاريكارى له‌پێناو چاكه و ئاشتى و گه‌شبوونى هيواى داهاتوويه‌كى باشتردا.
دەقی پەیامەکەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
جه‌نابى سه‌رۆك به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى ـ ى هێژا
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى عێراق
سڵاوێكى برايانه..
خۆشحاڵم سڵاوى برايانه‌م پێشكه‌ش به جه‌نابتان بكه‌م و هيواى كامه‌رانى بۆ ئێوه و گه‌لى خۆشه‌ويستتان بخوازم، هيوادارم خۆتان و ته‌واوى هاوكارانتان هه‌ميشه له ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى و به‌خششدا بن.
حه‌ز ده‌كه‌م بۆ جه‌نابتان و ته‌واوى کاربه‌ده‌ستان له‌گه‌ڵ ئێوه و هه‌موو گه‌لى عێراق، به‌تايبه‌تى دانيشتوانى خۆشه‌ويستى كورد، هه‌ستى قووڵی سوپاسگوزاريم بۆ ئه‌و پێشوازى و ميواندارييه گه‌رمه ده‌رببڕم كه له خۆم و ياوه‌رانى منتان كرد، هه‌روه‌ها هيوادارم سڵاو و رێزم به جه‌نابی به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى كوردستانى عێراق بگه‌يه‌نن. سوپاستان ده‌كه‌م كه خۆتان به‌شداريتان له نوێژ و قوداسه‌كه‌ماندا له ياريگەى فره‌نسۆ هه‌ريرى له هه‌ولێر كرد، ئه‌وه نيشانه‌ى گيانى ته‌بايى و لێبوورده‌يى و برايه‌تى و مرۆييتانه.
ئه‌و رۆژانه‌ى له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا به‌سه‌رم بردن، هه‌ستم كرد ئه‌و فره‌ئايينى، فره‌كولتوورى و فره‌نه‌ته‌وه‌يييه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى هه‌يه‌تى، پشتيوانييه‌كى گه‌وره‌ى ئێوه و جيهانيشه. ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوانی له عێراق ده‌كرێت بۆ هه‌مووان و به‌تايبه‌تى بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بسه‌لمێنێت كه وێڕاى هه‌موو جیاوازییه‌كانيش ده‌توانێت به پێكه‌وه‌يى و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن هاوكار بێت له بنياتنانى ژيانى مه‌ده‌نى و پته‌وكردنى په‌يوه‌نديى برايه‌تى و هاريكارى له‌پێناو چاكه و ئاشتى و گه‌شبوونى هيواى داهاتوويه‌كى باشتردا.
جه‌نابى سه‌رۆك
ده‌مه‌وێت سوپاسگوزاريى راستگۆيانه‌م ده‌رببڕم بۆ هه‌موو ئه‌و کارانه‌ى ئه‌نجامتان داوه و ئه‌نجامى ده‌ده‌ن له‌پێناو جێگيركردنى ئاشتيدا و هه‌موو ئه‌وه‌ى بۆ ئايين و پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه پێشكه‌شى ده‌كه‌ن. سوپاستان ده‌كه‌م و نه‌وه‌كانيش سوپاستان ده‌كه‌ن بۆ كارى باشتان له خزمه‌تى چاكه‌ى گشتيدا.
له خواى مه‌زن داواكارم پشتيوانى ئه‌ركه‌كانتان بێت و بۆ رێگه‌ى دانايى و دادگه‌رى و راستى، رێنموونيتان بكات و ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنى به‌رده‌وامتان پێببه‌خشێت.
پاپا فره‌نسيس
15ى ئازارى 2021
ڤاتيكان