به‌پێى فه‌رمانێكى كارگێڕى وه‌اره‌تى رۆشنبیرى و لاوان په‌خشى كه‌ناڵى كوردماكس شۆ بۆماوه‌ى 24 كاتژمێر ڕاده‌گیرێت و فه‌رمانه‌كه له‌مرۆوه جێبه‌جێده‌كرێت.
به‌پێى فه‌رمانى كارگیێڕى ژماره 394 له‌مرۆ 12/4/2021 په‌خشى كه‌ناڵى ئاسمانى كوردماكس شۆ ڕاده‌گیرێت و هۆكارى راگرتنى په‌خشى ئه‌وكه‌ناڵه‌ش گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ پابه‌ند نه‌بون به‌بڕیارێكى پێشوى وه‌زاره‌ته‌كه.
له‌ناوه‌ڕۆكى فه‌رمانه‌كارگێڕیه‌كه‌دا هاتوه، په‌خشتى كه‌ناڵى كوردماكس شۆ له كاتژمێر 12ى ئه‌مرۆ 12/4/2021 بۆماوه‌ى 24 كاتژمێر ڕاده‌گیرێت.
وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان پێشتر بڕیاریدا به ڕاگرتنى په‌خشى سێ به‌رنامه له سێ كه‌ناڵى جیاواز به‌ڵام كه‌ناڵى كوردماكس شۆ به‌رده‌وامه له‌په‌خشكردنى ئه‌و به‌رنامه به‌وهۆیه‌وه په‌خشه‌كه‌ى ڕاگیرا.
