“دەبێت ژنی من و براكانم بیت”..
چیرۆكێكی سەیری جیابونەوە هەموان شۆك دەكات
چیرۆكێكی سەیری جیابونەوە هەموانی توشی شۆك كردوە، كە تیایدا ژنێك ئاشكرایكرد هاوسەرەكەی پێی وتوە ژنی تەنها بۆ خۆی نەهێناوە و بۆ براكانیشی هێناوە.
بە پێی هەواڵێكی روسیا تودەی، پارێزەرێكی عێراقی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەلایەتییەكان چیرۆكێكی جیابونەوە بڵاوكردوەتەوە، بە سەیرترین چیرۆكی جیابونەوە وەسفیكردوە و باسیلەوەكرد، “ئەم چیرۆكە سەیرترین چیرۆكە لەو ماوەیەی من كاری پارێزەریمكردوە، ژنێك هات بۆ لام و داوای جیابونەوەی كرد، بەڵام هۆكارەكەی شۆكی كردم، پێی راگەیاندنم كە هاوسەرەكەی پێی وتوە تەنها ژنی ئەو نییە و بۆ خۆی نەهێناوە، بەڵكو بۆ براكانیشی هێناوە”.
ئەوەشیخستەڕو، “خاوەنی كەیسەكە لەو نیەتەی هاوسەرەكەی بێ ئاگا بوە تا ئەو كاتەی شەوێك مێردەكەی خواردنەوەی كحولی پێداوە، ژنەكەی نەیزانیوە چی رودەدات هەتا ئەو كاتەی خەبەری بوەتەوە و براكەی هاوسەرەكەی لەسەر جێگەی نوستنەكەی بینیوە”.
پارێزەكە ئاماژەی بەوەكرد، مێردەكەی ئەو ژنە رێگری كردوە لەوەی ژنەكەی مۆبایل بەكاربهێنێت و لە ژورێكدا بەندی كردوە، ئەم چیرۆكە چەند رۆژێك بەردەوامبوە تا خێزانی ژنەكە سەردانیانكردوە و بە بابەتەكەیان زانیوە، دواتر داوای جیابونەوەیان كردوە.