ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دانپێدانانی گرووپێكی تیرۆریستی سه‌ر به‌ داعشی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ رانیه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌‌ هه‌ولێر و ویستوویانه‌ كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.
 
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌:
 
دەستگیرکردنى تۆڕێکى تیرۆریستى و پووچەڵکردنەوەى پیلانەکانیان
 
لە هەوڵە بەردەوامەکانى دەزگاکانى ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان بۆ پوچەڵکردنەوەى پیلانى تیرۆریستان دژى کوردستان، زانیارى دروست بەدەست هات کە (حجى عبدالله – خەلیفەى گروپى تیرۆریستى داعش) فەرمانى داوە بە هەریەك لە (حارث – والى شمال / کوردستان) و (أبو ولید – ئەمیرى ئەمنى ولایەتى شمال) بۆ ئەنجامدانى کردەوەى تیرۆریستى، ڕاستەوخۆ تیرۆریستانى شانەکە ئاشکراکران و لە ئۆپراسیۆنێکى سەرکەوتوو توانرا تەواوى تیرۆریستەکانى شانەکە دەستگیربکرێن.
 
لە ئەنجامى لێکۆڵینەوە دەرکەوت تیرۆریستەکان بەنیازبوون لەڕێگاى (بۆمبى چێنراو – عبوە) و (دەمانچەى بێ دەنگ – کاتم صوت) کردەوەکان ئەنجام بدەن و لە سەرەتاى مانگى (2/2021) دوو ئەندامى گروپەکەیان سەرەتا نەتوانراوە ڕاستەوخۆ داخلى کوردستان بن بۆیە بەقاچاخ لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ تورکیا پاشان بۆ ئێران و لەوێشەوە بۆ شارۆچکەى رانیە و پاشان گەیشتوونەتە شارى هەولێر.
 
تیرۆریستانى دەستگیرکراو بریتین لە هەریەك لە (یاسر على احمد نویران ناسراو بە ابو عمار) و (ماجد حسن صالح صایل ناسراو بە على) و (حسن على عنیزان حمد ناسراو بە سعود) و (فراس حسن حمودى حسین) و (مخلد ابراهیم محمد شافى الفراجى).