سنور
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان 43 واژۆى په‌رله‌مانتارانى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لێبڕینى موچه كۆكردۆته‌وه‌و ئه‌مرۆ ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستانى كردوه.
فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سه‌رچنار ئه‌حمه‌د بڕیارده‌رى فراكسیۆنه‌كه‌یان 43 واژۆى په‌رله‌مانتارانى كۆكردۆته‌وه به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لێبڕینى موچه‌و داوایكردوه په‌رله‌مانى كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ئاماده‌بونى حكومه‌ت بۆ ئه‌و پرسه سازبكات.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، هه‌موو فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان واژۆیانكردوه به‌ڵام هیچ په‌رله‌مانتارێكى پارتى واژۆى یاداشته‌كه‌ى نه‌كردوه.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه حكومه‌تى هه‌رێم 21% له موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕێت و به‌رێكه‌وتنى نیوان هه‌ولێرو به‌غدا تا ئێستا حكومه‌ت به‌فه‌رمى لابردنى لێبڕینى ڕانهگهیاندوهو په‌رله‌مان فشاره‌كانى بۆئه‌و مه‌به‌سته له‌سه‌ر حكومه‌ت چڕكردۆته‌وه.