سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان بڵاوكرده‌وه و داوای له‌هاوڵاتیان كرد، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بن.
له‌په‌یامێكدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، “به بۆنه‌ی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، خوای مه‌زن و دلۆڤان، نوێژ و ڕۆژوو و نزاكانمان لێ قبوڵ بكات و هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی و ئارامیی زیاتر بۆ خه‌ڵكی كوردستان”.
وتیشی، “ئه‌م بۆنه پیرۆزه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم، بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه داوا له كوردستانییان بكه‌م كه پابه‌ندبن به ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، كه باشترین ڕێگه‌یه بۆ خۆپاراستن له په‌تای كۆرۆنا”.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سوپاسی مامۆستایانی ئاینیشی كرد له‌به‌رامبه‌ر رۆڵیان له هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی، و ئه‌وه‌یخسته‌ڕو، هاوكارن و ڕۆڵێكی گرنگییان هه‌یه.