سه‌رۆك به‌رھه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌كاتی ده‌ركردنی مه‌رسومی كۆماری تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی داهاتو وێسته‌گه‌یه‌كی گرنگ و جیاكه‌ره‌وه‌یه و به كۆڵه‌كه‌ی قۆناغی داهاتوی عێراق داده‌نرێت.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق مه‌رسومی كۆماری تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی واژۆكرد، كه له رۆژی 10ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌رۆك به‌رھه‌م جه‌ختیكرده‌وه هه‌ڵبژاردنی داهاتو وێسته‌گه‌یه‌كی گرنگ و جیاكه‌ره‌وه‌یه و به كۆڵه‌كه‌ی قۆناغی داهاتوی عێراق داده‌نرێت، بۆیه پێویسته ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی گه‌ل بێت بۆ چاكسازی و راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حوكمڕانی، بۆیه زامنكردنی مافی ده‌نگده‌ران له دیاریكردنی نوێنه‌ره‌كانیان دور له گوشار و دزینی ده‌نگه‌كانیان كارێكی هه‌ره له پێش و سه‌ره‌كییه به‌ئاڕاسته‌ی كۆتاییهاتنی قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی رابردو و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی بژێوی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك.
ھه‌روه‌ھا سه‌رۆك كۆمار دوپاتیكرده‌وه كه دوای ده‌رچونی ئه‌م مه‌رسومه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته پابه‌ندبن به زه‌مینه خۆشكردن له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له ته‌واوی قۆناغه جیاوازه‌كاندا، به‌جۆرێك كه دور بێت له‌هه‌ر گومان و نیگه‌رانییه‌ك كه له رابردودا هۆكاری سه‌ره‌كی بوه بۆ ناڕه‌زایه‌تی به‌شێكی به‌رفراوانی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
ده‌قی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌پشتبه‌ستن به ده‌ستور، مه‌رسومی كۆماری تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقم واژوكرد، كه له رۆژی ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌تایبه‌ت دوای بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی و راوێژ له‌گه‌ڵ هێز و سه‌ركرده سیاسی و چالاكه مه‌ده‌نییه‌كان.
هه‌ڵبژاردنی داهاتو وێسته‌گه‌یه‌كی گرنگ و جیاكه‌ره‌وه‌یه و به كۆڵه‌كه‌ی قۆناغی داهاتوی عێراق داده‌نرێت، بۆیه پێویسته ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی گه‌ل بێت بۆ چاكسازی و راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حوكمڕانی، بۆیه زامنكردنی مافی ده‌نگده‌ران له دیاریكردنی نوێنه‌ره‌كانیان دور له گوشار و دزینی ده‌نگه‌كانیان كارێكی هه‌ره له پێش و سه‌ره‌كییه به‌ئاڕاسته‌ی كۆتاییهاتنی قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی رابردو و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی بژێوی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك.
دوای ده‌رچونی ئه‌م مه‌رسومه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێویسته پابه‌ند بن به زه‌مینه خۆشكردن له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له ته‌واوی قۆناغه جیاوازه‌كاندا، به‌جۆرێك كه دور بێت له‌هه‌ر گومان و نیگه‌رانییه‌ك كه له رابردودا هۆكاری سه‌ره‌كی بوه بۆ ناره‌زایه‌تی به‌شێكی به‌رفراوانی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ماهه‌نگی نێوان نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كارێكی پێویسته بۆ چاودێری و پاك و بێگه‌ردی هه‌ڵبژاردن و رێزگرتن له بڕیاری سه‌ربه‌خۆی خه‌ڵك.
من ده‌زانم ئاسته‌نگی زۆر له‌پێشه، به‌تایبه‌ت گه‌ر په‌تای كۆرۆنا تا ئه‌وكات به‌رده‌وام بێت، ئه‌مه جگه له ئاسته‌نگی ئه‌منی و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و گرفته‌كانی دیكه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا پشت ئه‌ستورین به هوشیاری خه‌ڵك و توانای هێزه ئه‌منیه‌كانمان كه پارێزگاری هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌نگده‌ران بگرنه ئه‌ستۆ.
مافی هه‌مو خه‌ڵكی عێراقه سود له‌خێروبێری وڵاته‌كه‌یان ببینن و دودڵ نه‌بن له ژیان و بژێوی خۆیان و خێزانه‌كانیان، له‌م پێناوه‌دا پێویسته به‌ئاڕاسته‌ی چاكسازی راسته‌قینه‌و دور له ترس و دڵه‌راوكێ كه‌شوهه‌وای هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد ده‌سته‌به‌ر بكرێت كه ده‌نگده‌ران حكومه‌ت و په‌رله‌مانێك هه‌ڵبژێرن بتوانێ دادپه‌روه‌ری و ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌موان فه‌راهه‌م بكات.
بۆیه داوا له یه‌ك به‌یه‌كتان ده‌كه‌م كه ساز و ئاماده‌بن بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتودا، چونكه ئه‌وه تاكه ده‌رفه‌تی ئێوه‌یه بۆ به‌دیهێنانی خواسته‌كانتان و تاقیكردنه‌وه‌ی ئیرادی ئازادانه‌ی خۆتان له به‌دیهێنانی ژیانێكی ئارام و گوزه‌رانێكی باشتردا.
ساز و ئاماده‌بن بۆ ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانتان بكه‌ن به پردی په‌ڕینه‌وه بۆ قۆناغێكی باشتر و شیاوتر بۆ خۆتان و نه‌وه‌كانتان.
ئێوه‌ش ھاوڵاتیانی ئازیز ھه‌میشه سه‌ربه‌رز و سه‌رفرازبن به خوای گه‌وره‌تان ده‌سپێرم.