کوڕێکی تەمەن 36 ساڵ بەخۆی و فڕۆکەکەیەوە لەسەر ئاسمانی دارستانی ئەمازۆن دەکەوێتە خوارەوە، بەڵام بەشێوەی ڕێککەوت ڕزگاری دەبێت و بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەیەوە نامرێت.
فڕۆکەکە دەکەوێتە خوارەوە و دواتر ئەو کوڕە ماوەی 28 کیلۆمەتر بەنێو ئەو دارستانەدا دەڕوات و لە هەمانکاتیشدا ڕوبەڕوی چەندین ئاژەڵی دڕندە و مەترسیدار دەبێتەوە.
ئەو فڕۆکەوانە ناوی ئەنتۆنیۆ سینایە و تەمەنی 36 ساڵە، بەفڕۆکەیەکی جۆری “سیسنا 210” دوای ئەوەی بزوێنەری فڕۆکەکە دەوەستێت لە ئاسمانی دارستانی ئەمازۆن دەکەوێتە خوارەوە. ناوبراو بەسەلامەتی قوتاری دەبێت، بەڵام ڕێگای مانەوەی دەکەوێتە نێو دارستانی ئەمازۆنەوە.
ئەنتۆنیۆ باسی لەوە کردوە کە 38 ڕۆژ لە دڵی دارستانی ئەمازۆن لە ناوچەی ئەدغال لە ویلایەتی بارا دەکەوێتە خوارەوە و ناچارە بمێنێتەوە، وەک خۆی باسی لێوە کردوە بەشێک لە خواردنی کەمی پێ بوە و بەردەوام بەو دارستانەدا گەڕاوە، هەربۆیە ڕوبەڕوی چەندین ئاژەڵی دڕندەی وەک پڵنگ و تیمساح و ماری ئەنەکۆندا بوەتەوە.
ناوبراو چیرۆکەکانی بە تاڵی دەگێڕێتەوە و نزیکەی 25 کیلۆگرام لە کێشی لەدەستداوە، بەڵام فێری وانەیەکی گرنگ بوە و لەو دارستانەدا توانیویەتی پشت بە هێز و تواناکانی خۆی ببەستێت بۆ ئەوەی ململانێ بکات لەنێوان مەرگ و ژیاندا.
بۆ ڕۆژنامەیەکی فەڕەنسی ئەو کوڕە فڕۆکەوانە باسی لەوە کردوە دوای ئەوەی فڕۆکەکەی بەجێدەهێڵێت دەستبەجێ دەتەقێتەوە، لە دارستانەکەشدا بڕوای وا نەبوە بە ئاسانی دەردەچێت و ژیانی لەدەستدەدات، بەڵام بەپێچەوانەوە دەتوانێت دوای 38 ڕۆژ لەو دارستانەدا ڕزگاری ببێت.
دواتر لەڕێگەی سیستمی جی پی ئێسی نێو مۆبایلەکەیەوە کە لە چانسی خۆی لە کاردا ماوەتەوە، تیمێکی فریاگوزاری تایبەت دەتوانن بیدۆزنەوە و لەڕێگەی فڕۆکەیەکەوە دەچنە نێو دارستانەکە و ڕزگاری دەکەن.