سنورمیدیا ـ تایبه‌ت
وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، مووچه‌ی ئه‌م مانگه به لێبڕینی %21 دابه‌شده‌كرێت.
ئاوات شێخ جه‌ناب، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكردووه، مووچه‌ی ئه‌م مانگه به لێبڕینی%21 دابه‌شده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” به‌رده‌وامی لێبڕینی مووچه په‌یوه‌ندی به به‌غداوه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌بێت پێداچوونه‌وه به لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت”.
ئه‌مڕۆ شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەکانی دارایی، وزە و سامانە سروشتییەکان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی پەرلەمانی کوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌دایه.