سنورمیدیا ـ سۆما خالید
 
 
لەپارێزگای سلێمانی لەهۆڵی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی ئێوارە کۆرێکی بڵاوکردنەوە و واژوکردن بۆ هەرسێ کتێبی شاعیر قوبادی جەلیلزادە بەناوەکانی (زمانی دادگاکان، أمی تذهب الی الجنة، ئەو خودایەی دایکم خۆشی دەویست)رێکخرا، بە ئامادەبوونی نووسەران و هونەرمەندان و ئەدیبان بەرێوەچوو و لەکوتایی کۆڕەکە کتێبەکان بە واژوی شاعیر بەسەر میوانان دابەشکرا.
 
 
قوبادی جەلیلزادە، شاعیر لەلێدوانێکی تایبەت بەدەنگی گەلی کوردستانی راگەیاند، سێ بەرهەمی تازەم بڵاودەکرێتەوە کە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخرا، کە یەکێکیان باسلە بیرەوەری و ئەزموونەکانی خۆم دەکات و دووانیان بریتین لەکۆمەڵە شیعرێک.
 
 
وتیشی، کتێبەکان باس لە جوانی و خۆشەویستی دەکات و دەمەوێت لەم رێگەیەوە پەیامێک بگەیەنم.