سنورمیدیا ـ تایبه‌ت
وابڕیاره حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسای کار بنێرێته په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان به سنورمیدیای ڕاگه‌یاند” وابڕیاره حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كی گرنگ بنێرێته په‌رله‌مانی كوردستان”.
وتیشی گرنگترینیان پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسای کار.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه‌یانن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و سه‌ردانه‌كانیشیان بۆ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ئێستادا شاندی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لیژنەکانی دارایی، وزە و سامانە سروشتییەکان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی پەرلەمانی کوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌دایه.