بەرپرسی راگەیاندنی لقی ھەولێری یەكێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی، ئاشكرای دەكات: ”كێشەكانی تەڵاق و جیابوونەوە تا دوای مانگی رەمەزان رایی ناكرێت”.
مەلا رەعد ئۆمەربلی، راگەیاندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئاماژە بەوەكراوە: “لەسەر راسپاردەی شێخ نیاز راغب نەقشبەندی- بەرپرسی لقی ھەولێری یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كێشەكانی جیابوونەوە (تەڵاق) لە لێژنەی فەتوای ھەولێر رایی ناكرێت تا دوای مانگی رەمەزانی پیرۆز”.
ئاماژە بەوەشكراوە:” بڕیاردراوە كە لە مانگی رەمەزانی پیرۆز لە رۆژانی دووشەمە و پێنچشەممە، دادەنیشن تەنھا بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی پەرستش و مامەڵەكردن (العبادات و المعاملات) وەكو زەكات و رۆژوو، كڕین و فرۆشتن لە ھەمانكاتدا كێشەكانی جیابوونەوە (تەڵاق) رایی ناكرێت تا دوای مانگی رەمەزانی پیرۆز.”